شبكة لالش الاعلامية

سەرۆك وەزیرێن هەرێما کوردستانێ و بالیۆزێ یابان ل عێراقێ کۆمبوون

سەرۆك وەزیرێن هەرێما کوردستانێ و بالیۆزێ یابان ل عێراقێ کۆمبوون
باسنيوز:
سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 5/7/2018 نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكوه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازی له‌ فۆمیۆ ئیوای، باڵیۆزی ژاپۆن له‌ عێراق و كاسۆمی موریاسۆ، كونسولی ژاپۆن له‌ هه‌رێمی كوردستان و شاندێكی یاوه‌ریان كرد.

له‌ دیدارێكدا باڵیۆزی ژاپۆن كه‌ به‌مه‌به‌ستی ماڵئاوایی و كۆتاییهاتنی ئه‌ركه‌كه‌ی له‌ عێراق سه‌ردانی سه‌رۆك وه‌زیرانی كردبوو، سوپاسی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانی كرد بۆ پشتگیرى له‌ كار و چالاكییه‌كانی له ‌ماوه‌ی كاركردنیدا و جه‌ختى له‌ په‌ره‌پێدانی زیاتری په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و ژاپۆن كرده‌وه‌.

لای هاوکات نێچیرڤان بارزانی سوپاسی ئیوای كرد بۆ ئه‌و كار و چالاكییانه‌ی له‌ عێراق و هه‌رێمی كورستان ئه‌نجامی داون‌ كه‌ ڕۆڵێكی به‌رچاوی له‌ پته‌وكردنی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ژاپۆن و عێراق به‌گشتی و به‌تایبه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌بووه‌ و له‌ كاری نوێیدا هیوای سه‌ركه‌وتنی بۆ خواست، هه‌روه‌ها سوپاسی حكوومه‌تی ژاپۆنی كرد بۆ هه‌موو ئه‌و هاوكارییانه‌ی پێشكه‌ش به‌ هه‌رێمی كوردستانی كردووه‌ و هیوای خواست له‌ چوارچێوه‌ی پرۆگرامی هاكارییاندا بۆ عێراق، به‌شی هه‌رێمی كوردستان دابین بكه‌ن.

له‌ به‌شێكی دیكه‌ی دیداره‌كه‌دا باس له‌ پرۆسه‌ی سیاسیی عێراق كرا و هه‌ردوولا هاوڕابوون كه‌ به ‌زووترین كات كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تی عێراق پێكبهێنرێت تاكوو خزمه‌تگوزاری پێشكه‌ش به‌ هاووڵاتیان بكات و كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌رله‌مانێ ئیراقێ ئه‌ڤرۆ دێ ل سه‌ر هه‌لبژارتنا سه‌رۆككۆماری كۆمبیت

Lalish Duhok

ئه‌مریكا دلخۆشه‌ بۆ سه‌ره‌دانا سه‌رۆك بارزانی بۆ به‌غدا

Lalish Duhok

لژنا ئامادەکار یا کۆنگرێ ١٤ێ یێ پارتی دەست ب کارێن خۆ كر

Lalish Duhok