شبكة لالش الاعلامية

ناڤه‌رۆکا کۆمبوونا ديرۆكى يا ترەمپ و پووتین 

ناڤه‌رۆکا کۆمبوونا ديرۆكى يا ترەمپ و پووتین 
رووداو – هێڵسنکی

لە شاری هێڵسنکی لە فینلاند، لووتکەیەکی مێژوویی لەنێوان دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا و ڤلادمیر پووتین، سەرۆکی رووسیا بەڕێوەچوو. لووتکەی نێوان سەرۆکی هەردوو وڵاتە زلهێزەکە زیاتر لە دوو کاژێری خایاند و، پرسی سووریا، ئێران، ئۆکراینا و چەند پرسێکی دیکە تاوتێکران.

پووتین و ترەمپ رێککەوتن لەسەر بەردەوامبوون لە بەرەنگاربوونەوەی گرووپە چەکدارەکان. سەرۆکی ئەمریکا دووپاتیکردەوە لەماوەی رابردوودا هاوکاری هەواڵگری رووسیایان کردووە و هێرشی تیرۆرستییان لە سان پترسبۆرگ شکستپێهێناوە.

سەرۆکی ئەمریکا بە پووتینی راگەیاند، واشنتن لە گوشارەکانی بۆ سەر ئێران بەردەوامدەبێت تاوەکو هەوڵی وڵاتەکە بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی دەوەستێت و، هەڕەشەکانی وڵاتەکەش لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتاییان دێت.

دۆناڵد ترەمپ لەدوای کۆبوونەوەکە لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند “جەختم لە جێبەجێکردنی گوشارەکانی سەر ئێران کردەوە تاوەکو ئارەزووی دەستکەوتنی چەکی ئەتۆمیی بووەستێنێت و دەستوەردانەکانی لە ناوچەکە و لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست کۆتایی پێبێنێت… قەیرانی سووریا ئاڵۆزە، بەڵام هەماهەنگی لەنێوان ئەمریکا و رووسیا هەلی ئەوەی هەیە ژیانی سەدان هەزار کەس رزگاربکات. جەختیشم لەوە کردەوە ئەمریکا رێگەنادات ئێران سوود لە هەڵمەتە سەرکەوتووەکەی ئەمریکا لە دژی داعش وەرگرێت. ئێمە نزیکبووینەتەوە لە لەناوبردنی تەواوی داعش”.

پووتین و ترەمپ لەسەر هەندێ بابەت لەیەکدی نزیکن و لەسەر هەندێکیشیان جیاوازی زۆر لەنێوانیاندا هەیە. پووتین هاوڕایە: دەتوانن بەهەماهەنگی لەگەڵ ئەمریکا شەڕی حەوت ساڵەی سووریا بوەستێنن و رێگەخۆشبکەن خەڵكی سڤیل بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان. پووتین دووپاتیشی کردەوە، رووسیا بەهیچ شێوەیەک دەستی لە هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا وەرنەداوە و بەنیازیش نییە کارێکی لەمجۆرە بکات.

ڤلادمیر پووتین لە کۆنگرە رۆژنامەڤانییە هاوبەشەکەیدا لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند “سەبارەت بە سووریا، دەستخستنی ئاشتی و ئاشتەوایی لەوانەیە ببێتە نموونەیەکی بەهێزی کاری هاوبەشمان، هەروەک دیارە ئەمریکا و رووسیا بەشێوەیەکی کردەیی رۆڵ و دەسەڵاتیان هەیە لەوەی دۆخی سووریا ئارام ببێتەوە و دەربەدەربووانیش بگەڕێنەوە وڵاتەکەیان. بۆ دەستخستنی ئەمەش پێویستە هێزە رووسی و ئەمریکییەکان لە سووریا هەموو شارەزایی سەربازی بەکاربێنن تاوەکو لانی کەم رووبەڕووبوونەوە و بەریەککەوتنێکی مەترسیدار لەنێوانیاندا روونەدات. دەبێت لەناوبردنی تیرۆرستانیش لە باشووری سووریا بەپێی رێککەوتننامەی 1974 چارەسەربکرێت”.

بەگوتەی ترەمپ و پووتین، رووسیا و ئەمریکا دەتوانن لەداهاتوودا پەرە بەو پەیوەندییە دوولایەنە بدەن، پەیوەندییەک کە ترەمپ لەبارەیەوە گوتی “پێشتر زۆر خراپ بووە، بەڵام ئێستا ئەمە گۆڕاوە”.

لە کۆتایی کۆنفرانسەکەشدا پووتین تۆپێکی جامی جیهانیی 2018ـی رووسیای بە دیاری دایە دۆناڵد ترەمپ، بەڵام لەرووی سیاسییەوە زۆر پرس ماون یەکلایی بکرێنەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆكێ ئه‌مريكا كۆمكوژيا ئەرمەنان وه‌كو جینۆساید ناساند

Lalish Duhok

وەزارەتا چاندنێ هاوردەكرنا چەند جۆرێن گۆشتى قەدەغە دكت

Lalish Duhok

ده‌مێ باران بارینێ هاته‌ راگەهاندن

Lalish Duhok