شبكة لالش الاعلامية

خۆپیشاندانێن عێراقێ دبەردەوامن 

خۆپیشاندانێن عێراقێ دبەردەوامن 

باسنیوز:

خۆپیشاندەرانی باشووری عێراق بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندانەکان و لیستی داخوازییەکانیان زیاد دەکەن.

رۆژی چوارشەممە 25/7/2018، لێژنەی هەماهەنگیی خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار بەیاننامەیەکی دەرکردووە و تێیدا رایگەیاندووە، بەردەوام دەبن لە خۆپیشاندان بۆ داواکردنی مافەکانی خەڵکی باشووری عێراق.

لێژنەکە جگە لە داواکردنی دابینکردنی ئاوی شیرین و کارەبا، داوا دەکەن خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان و کەلوپەلەکانی خواردنی بایەعی زیاد بکرێن.

هەروەک لە بەیاننامەکەدا هاتووە، خۆپیشاندەرانی پارێزگای زیقار داوا دەکەن پارێزگارەکەیان و بەڕێوەبەرە گشتییە ”گەندەڵەکان“ی زیقار لەکارەکانیان دوور بخرێنەوە.

لە ناوەڕاستی مانگی 7ـی 2018ـەوە، هاووڵاتییانی بەسرە و دواتریش شارەکانی دیکەی باشووری عێراق دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکانی ئاوی شیرین و کارەبا خۆپیشاندان دەکەن.

بەهۆی بەکارهێنانی توندوتیژی لەلایەن هێز و میلیشیا عێراقییەکانیشەوە، تا ئێستا زیاتر لە 750 خۆپیشاندەر کوژراون و بریندار بوون، جگە لە دەستگیرکرانی سەدانی دیکە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یڤدارێ پارتى: مه‌ هێلێن سۆر بۆ ئه‌نجامدانا دانوستاندنان ل گه‌ل چ لایه‌نان نینن

Lalish Duhok

یەك ملیۆن و 241 هەزار كەس ل هه‌رێمێ کارناکن

Lalish Duhok

73% دەنگدەرێن دهۆكێ، خۆ ل سیسته‌مێ بایۆمەتری تۆمار كريە

Lalish Duhok