شبكة لالش الاعلامية

واشنتن هۆشداريا دروستبوونا گرۆپه‌كى نوو يێ تیرۆرستی ل عێراقێ دده‌ت

واشنتن هۆشداريا دروستبوونا گرۆپه‌كى نوو يێ تیرۆرستی ل عێراقێ دده‌ت

K24- هه‌ولێر:

وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا هۆشداری لە دروستبوونی گروپێکی نوێی تیرۆرستی هاوشێوەی داعش دەدات لە عێراق ئەگەر بێت و چاکسازی نەکرێت.

بەگوێرەی هەواڵێکی سایتی سپۆتنیک، دۆگلاس پادگێت، راوێژکاری باڵای وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، لە سیمینارێکی پەیمانگای هودسۆن لە واشنتن رایگەیاندووە: “ئێمە بە دڵنیایی لە رووی سەربازییەوە دەوڵەتی ئیسلامیمان تێکشکاندووە، بەڵام بارودۆخی سیاسی و کۆمەڵایەتی، کەمی ئاشتەوایی و هەستنەکردن بە بەرپرسیارەتی کێشەی گرنگن”.

راوێژکارەکە دەشڵێت: “لێپێچینەوە لە تاوان (دادگایی تیرۆرستان) بە تەنها گرەنتی پێکەوە ژیان لە عێراق ناکات. داعش لەوانەیە ئێستا نەمابێت، بەڵام شتێکی وەک داعش ئەگەر هەیە بگەڕێتەوە”.

دەنگی ناڕازییەکانی عێراق رۆژ دوای رۆژ زیاد دەکات و پشێوی دەکەوێتە نێو شارەکان، ئەمەش هەل بۆ گروپێی نوێی تیرۆرستی دەڕەخسێنێت تا خەڵکی بەلاڕێدا بەرن.

سیاسییەکانیش جیا لەوەی نەیانتوانیووە ئەوانەی بوونە هۆی هێنانی داعش و کوشتنی هەزاران کەس دادگایی بکەن و رووبەڕووی سزای بکەنەوە، بە جەنگی تائیفی و مەزهەبی زیاتر عێراقیان دابەشکردووە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك بارزانى:هوون دشێن مە بکوژن لێ نەشێن ئیرادەیا مە ژ مە بستینن

Lalish Duhok

پارتی: باشترین گهۆرین ئه‌وه‌ نه‌وشێروان موسته‌فا خوه‌ ب گهۆریت

Lalish Duhok

مه‌سرور بارزانی: یادا سەرکەفتنا ئیرادەيا گەلى بەرز و پیرۆزە

Lalish Duhok