شبكة لالش الاعلامية

23000 كەس ل عێراقێ ب روودانێن هاتن و چۆنێ گیانێ خۆ ژ دەست داينە

23000 كەس ل عێراقێ ب روودانێن هاتن و چۆنێ گیانێ خۆ ژ دەست داينە
باسنيوز:

ئەمڕۆ یەكشەممە وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئامارێكی تۆقێنەری لەبارەی قوربانیانی رووداوەكانی هاتوچۆ لەو وڵاتەدا ئاشكرا كرد، كە لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا 23 هەزار كەس بەهۆی 66 هەزار رووداوی هاتوچۆ گیانیان لەدەست داوە.

بەگوێرەی ئاماری وەزارەتی پلاندانانی عێراق، لە ماوەی ساڵی 2013دا، زیاتر لە 9 هەزار و 725 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، لە 2014شدا زیاتر لە 8 هەزار و 814 رووداو تۆمار كراون.

هەروەها لە ساڵی 2015شدا 8 هەزار و 836 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، لە ساڵی 2016شدا 8 هەزار و 763 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون، هەروەها پار 8 هەزار و 824 رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون.

هەروەها لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا، زیاتر لە 66 هەزار رووداوی هاتوچۆ تۆمار كراون و ئەمانەش بوونەتە هۆی گیان لەدەستدانی 23 هەزار كەس و برینداربوون و كەمئەندامبوونی 79 هەزار كەسی دیكە. لە رووی ئابوورییشەوە، ئەم رووداوانە زیانی دوو ملیار دۆلاریان لە وڵاتەكە داوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەکگۆرک: بارزانی راست دبێژیت و هەلبژارتن پرسەکا ناڤخوە یە

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی فەرمانا دامەزراندنا 4 رێڤه‌به‌رێن گشتی دەركر

Lalish Duhok

ل ڤان نێزیكان نووترین په‌رتووكا سەرۆک بارزانی دێ كه‌ڤیته‌ بەر دەستێ خوانده‌ڤانان

Lalish Duhok