شبكة لالش الاعلامية

پێشمەرگە خۆ بۆ هەموو ئەگەران ئامادە دكت

پێشمەرگە خۆ بۆ هەموو ئەگەران ئامادە دكت

وشه‌:

رێوڕەسمی یەكەمین دەرچووی خولێكی مەشق و ڕاهێنانی هێزەكانی زێرەڤانی لە شاری هەولێر بەڕێوە چوو، تێیدا وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت ڕای گەیاند، پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بن.

ئەمڕۆ پێنجشەم 16ـی ئاب، لە رێوڕەسمی یەكەمین دەرچووی خولی هێزەكانی زێرەڤانی كەریم شنگالی وەزیری پێشمەرگە بە وەكالەت گوتی، لەژێر فەرمانی سەرۆك، بەرنامەیەكی پتەومان داناوە و بۆ جێبەجێكردنی ئەو پلانەش، هاوكاریی هەموو لایەنەكان پێویستە بۆ بەهێزبوونی پێشمەرگە.

وەزیری پێشمەرگە گوتی، دەركردنی داعش مانای كۆتاییهاتنی نییە، بەڵكوو ئێستە داعش بەشیوەیەكی نوێ خۆی ڕێك دەخات و دووبارە بووەتە هەڕەشە بۆ ئاسایشی هاووڵاتییانی ناوچە ڕزگاركراوەكان، بۆیە پێویستە بۆ هەموو ئەگەرێكی نەخوازراو ئامادە بین.

ئاماژەی دا، پێشمەرگە پێویستی بە پاڵپشتیی بەردەوامی هێزەكانی هاوپەیمانان هەیە لە مەشق و پێدانی چەك و ڕاوێژ بە پێشمەرگە، بۆ ئەوەی سەرجەم هێزەكانی پێشمەرگە بەهێز بن و پێویستە هێزەكانی پێشمەرگە بۆ هەموو ئەگەرێك ئامادە بن.

هێزەكانی پێشمەرگەی كوردستان لە ڕابردوو لە شەڕی داعش ڕۆڵێكی گرنگیان هەبوو و لە چەندان داستان توانییان ئەو چەكدارانە بشكێنن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سرور بارزانی جه‌ژنا قیامه‌ یا كریستیانان پیرۆز دكه‌ت

Lalish Duhok

دانه‌گاز: دكارين ژ گازا كوردستانێ پێتڤيا هه‌موو نه‌مسا دابین بكه‌ین

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: پێشمه‌رگه‌ی دیرۆكه‌كا نوو ل سحێلا تۆمار كر

Lalish Duhok