شبكة لالش الاعلامية

هه‌لبژارتنێن ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌هان دێ ئێته‌ پاشخستن

هه‌لبژارتنێن ئه‌نجومه‌نێ پارێزگه‌هان دێ ئێته‌ پاشخستن

SNN:
به‌هۆی دواكه‌وتنی راگه‌یاندنی ئه‌نجامی كۆتایی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق دوابخرێت، به‌رپرسێكی كۆمسیۆنی عیراقیش رایده‌گه‌یه‌نێت،”ته‌نها سێ مانگ له‌به‌رده‌ست ماوه‌و ناتوانرێت ئاماده‌كاریی بكرێت”.

رزگار حاجی حه‌مه‌ جێگری سه‌رۆكی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، به‌SNNی راگه‌یاند: ئه‌مڕۆ 20ی 8ی 2018، یه‌كه‌م رۆژی ده‌ستبه‌كاربوونه‌وه‌ی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیارانی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراقه‌، له‌دوای ئه‌وه‌ی پێشتر له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نێكی دادوه‌رییه‌وه‌ بۆماوه‌یه‌ك به‌ڕێوه‌برا.

له‌باره‌ی ئاماده‌كارییه‌كانیان بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق، ئه‌و به‌رپرسه‌ی كۆمسیۆن وتی:”كاتی ده‌ستبه‌كاربوونی ئه‌نجومه‌نی كۆمسیاران زۆر دواكه‌وت، بۆیه‌ پڕۆسه‌ی ژماردنه‌وه‌ی ده‌ستی بۆ ده‌نگه‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌ په‌رله‌مانیه‌كه‌ی عیراق، كاریگه‌ریی هه‌یه‌ له‌سه‌ر به‌ڕێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق كه‌ بڕیاره‌ له‌ڕۆژی 22ی 12ی 2018 به‌ڕێوه‌بچێت”.

وتیشی:”تائێستا كۆمسیۆن هیچ بڕیارێكی له‌باره‌ی‌ دواخستنی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی عیراق ده‌رنه‌كردوه‌، به‌ڵام ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش كاتی پێویسته‌ و به‌م سێ مانگه‌ی كه‌ له‌به‌رده‌ستدایه‌ ناتوانرێت ئاماده‌كاریی بۆ بكرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

حكومه‌تا هه‌رێمێ: چ بریار بۆ راكرنا ڤیزا هه‌ولێر و ته‌هرانێ نه‌هاتینه‌ دان

Lalish Duhok

ئەنجومەنێ وەزیرێن هەرێما کوردستانێ: بەغدا كوژمه‌كى دراڤى بۆ مووچەخۆرێن  هه‌رێمێ زێده‌کر

Lalish Duhok

ل دهوكێ گه‌نجه‌كێ خو كوشت

Lalish Duhok