بەغدا دراڤ رەوانەی ھەرێمێ كر
SNN: 
لیژنەی کشتوکاڵی پەرلەمانی کوردستان پەیامێک ئاڕاستەی سەرجەم جوتیارانی ھەرێمی کوردستان دەکات کە تایبەتە بەناردنی پارەی تەرخانکراو بۆ ئەو گەنمەی کە ڕادەستی بەغداکراوە، جێگری سەرۆکی لیژنەکەش تەئکیددەکاتەوە، “چاوەڕواندەکرێت لەچەند ڕۆژی داھاتودا بەغدا پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٨ ڕەوانە بکات کە بڕِەکەی زیاترە لە ٢٠٠ ملیار دینار”.
غەریب مستەفا جێگری سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ لەپەرلەمانی کوردستان بەSNNی ڕاگەیاند، “چاوەڕواندەکرێت دوای دەستپێکردنەوەی دەوامی فەرمانگەکانی عیراق کە بەھۆی جەژنی قوربانی پیرۆزەوە چەند ڕۆژێک پشوو ڕاگەیەنرابوو، پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵی ٢٠١٨ لەبەغداوە ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان بکرێت”.
وتیشی:”ئەو پارەیەی ڕەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت تایبەتە بەپارەی گەنمی جوتیاران کە بڕەکەی زیاترە لە ٢٠٠ ملیار دینار، ھەرچەندە بڕیارەکەکانی بەغدا جێی متمانە نین، بەڵام چاوەڕواندەکرێت ئەو پارەیە ڕەوانەبکرێت کە پێشتر لەیاسای بودجە، پارە بۆ گەنمی جوتیاران تەرخانکراوە”.
ڕونیشیکردەوە، “تائێستا ھیچ وادەیەک بۆ خەرجکردنی پارەی گەنمی جوتیاران بۆ ساڵانی (٢٠١٥, ٢٠١٦و ٢٠١٧) دیارینەکراوە کە بڕەکەی ٦٠٣ ملیار دینارەو قەرزی جوتیارانی ھەرێمە لای حکومەتی عیراق”.
سەبارەت بەھۆکاری نەناردنی ئەو پارەیەش لەلایەن بەغداوە، ئەو پەرلەمانتارە وتی:”بیانوی جۆراوجۆر ھەیە، گوایە ئەو گەنمەی دراوەتەوە بەغدا گەنمی ھاوردەکراو قاچاغ بوە نەک گەنمی جوتیاران، لەو ڕوەشەوە پێویستە نوێنەرانی کورد یەکێک لەتەوەری گفتوگۆکانیان بۆ پێکھێنانی کابینەی حکومەت ئەو کێشەی جوتیاران بێت لەگەڵ بەرپرسانی بەغدا”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
