شبكة لالش الاعلامية

راپرسییەك: 60% وه‌لاتى دژی پاشخستنا هەلبژارتنان

راپرسییەك: 60% وه‌لاتى دژی پاشخستنا هەلبژارتنان
رووداو – سلێمانی

رێکخراوی شار بۆ راپرسی لە مۆزەخانەی ئەمنە سوورەکەی سلێمانی ئەنجامی راپرسییەکەی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بڵاوکردەوە، کە لە سێ پارێزگای هەرێمی کوردستان بەڕێوەچووە و هەزار و 640 هاونیشتمانیی بەشداریان تێدا کردووە.

بەپێی داتاکانی راپرسییەکە، بەپێچەوانەی زۆربەی حیزبەکان لە 60%ی هاونیشتمانییانی کوردستان دژی دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانن. هەر ئەو ئەنجامانە دەریدەخەن دهۆکییەکان لە هەموو پارێزگاکان بەپەرۆشترن بۆ هەڵبژاردن و لە پلەکانی دواتردا هەولێر و سلێمانی دێن.

چوار لایەنی گۆڕان، هاوپەیمانی، یەکگرتوو و کۆمەڵ- کە بۆ بەغدا تازە هاوپەیمانێتییەکیان پێکهێناوە، لە پرسی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستاندا بەسەر دوو بەرەدا دابەشبوون. بەپێچەوانەی کۆمەڵی ئیسلامی، لایەنەکانی دیکە بەهۆی گومانیان لە تۆماری دەنگدەران، مەیلیان بەرەو دواخستنی هەڵبژاردنە.

عەبدلڕەزاق شەریف، ئەندامی جڤاتی نیشتمانیی گۆڕان دەڵێت “ئەم کێشەیە لەساڵی 1992ـەوە هەیە و لە هەموو هەڵبژاردنەکان هەبووە. ئەو هاوڕێیانەی ئێمە لە کۆمیسیۆن و ئەوانەی دیکەش هەوڵیانداوە بتوانن تۆمارەکە پاکبکەنەوە، بەڵام لەڕاستیدا رێژەیەکی کەمییان پاککردووەتەوە”.

ئەبوبەکر گەڵاڵی، ئەندامی ژووری هەڵبژاردنی گۆڕان دەڵێت “ئێمە لە 15ی ئابەوە تانەمان لەسەر ناوی دووبارە و ناوی وەهمی پێشکەشی کۆمیسیۆن کردووە”.

بەپێچەوانەی یەکێتی و هاوپەیمانییەوە، پارتی دژی هەر جۆرە هەوڵ و گفتوگۆیەکە بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.

ئومێد خۆشناو، سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی گوتی “ئەو بیانوو و پاساوانەی کە دەهێندرێنەوە بیانووی باوەڕپێهێنەر نین. هەڵبژاردن رۆژەکەی دیاریکراوە و رێوشوێنەکانی گیراونەتەبەر. فراکسیۆنی پارتی پێشوازی لە هیچ هەوڵێک ناکات بۆ دواخستنی هەڵبژاردن و بەشداری لە هیچ هەوڵێک ناکات کە ببێتە هۆی دواخستن”.

ئەنجوومەنی کۆمیسیاران، کە بەرزترین دەسەڵاتی کۆمیسیۆنی باڵای راپرسی و هەڵبژاردنەکانی هەرێمی کوردستانە و نۆ ئەندامەکەی لە پارتی، گۆڕان، یەکێتی، یەکگرتوو و کۆمەڵ پێکهاتوون، هەموو گومانەکان لەسەر ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردن بەهۆی تانەی لایەنەکان دەڕەوێنێتەوە.

شێروان زرار، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن و راپرسی گوتی “ئێمە بەشێژ لە گرفت نین و نامانەوێ ببینە هۆی دواخستنی هەڵبژاردن. ئێمە دڵنیاییمانداوە بە قەوارە سیاسییەکان و ئەوەی لەدەستمان بێت، کردوومانە. وامانداناوە لە 30ی ئەیلوول لە 100%ـی رێکارەکان جێبەجێبکرێن”.

کۆمیسیۆن کە لە پرۆسەی پاککردنەوەی تۆماری دەنگدەراندا ناوی زیاتر لە 250 هەزار کەسی دەرهێناوە، شەش مانگە تۆماری دەنگدەرانیان بە سی دی داوەتە دەست هەموو لایەنەکان و دوای وەرگرتنی تێبینی، تۆمارەکە بە دەنگی هەشت ئەندام لەکۆی 9 ئەندامی ئەنجوومەنی کۆمیسیاران پەسندکراوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رژێما سووریا فرۆكێن خۆ يێن شه‌رى ژ قامیشلو ڤه‌كێشان

Lalish Duhok

شانده‌كى بریتانیا سەره‌دانا رۆژئاڤايێ کوردستانێ دکت

Lalish Duhok

بنگەهێ لالش جەژنا بێلندێ پیرۆز دکەت

Lalish Duhok