شبكة لالش الاعلامية

روفاتێن 3 پێشمه‌رگه‌يان هاتنه‌ ديتن

روفاتێن 3 پێشمه‌رگه‌يان هاتنه‌ ديتن
K24 – هه‌ولێر:

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 13/9/2018 سه‌رچاوه‌یه‌كی ئه‌منی به‌رپرس له‌ لیوای 56ـی حه‌شدی شه‌عبی رایگه‌یاندووه‌: “له‌ قه‌زای حه‌ویجه‌ی رۆژئاوای كه‌ركووك روفاتی 4 كه‌سیان دۆزیوه‌ته‌وه‌ و سێ له‌وانه‌ پێشمه‌رگه‌ن و ناسنامه‌كانیان ئاشكرایه‌”.

به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ سه‌ر به‌ فه‌وجی چواری لیوای نۆی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ن، مانگی 9ـی ساڵی 2014 چه‌كدارانی داعش 8 پێشمه‌رگه‌یان له‌ قه‌زای داقووق به‌ دیل گرت كه‌ یه‌كێك له‌وانه‌ ئه‌فسه‌ر بووه‌ و ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌شی روفاته‌كانیان دۆزراوه‌ته‌وه‌ له‌ هه‌مان فه‌وج و لیوان”.

ناسنامه‌ی دووانیان ناسراوه‌ته‌وه‌و یه‌كێكیان ناوی نه‌قیب زیاد حه‌وێز ره‌شید، دانیشتووی ناحیه‌ی كه‌سنه‌زانی سه‌ر به‌ شاری هه‌ولێره‌ و ئه‌وی دیكه‌شیان پێشمه‌رگه‌یه‌كه‌ به‌ناوی ره‌جه‌ب حه‌سه‌ن شاهین هه‌ركی” وه‌ك ئه‌وه‌ی سه‌رچاوه‌كه‌ی حه‌شدی شه‌عبی گوتوویه‌تی.

به‌رپرسێكی وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ و كه‌سوكاری یه‌كێك له‌ پێشمه‌رگه‌ شه‌هیده‌كان له‌ كه‌ركووكه‌وه‌ به‌ كوردستان 24 راگه‌یاند: “رووفاتی ئه‌و سێ پێشمه‌رگه‌یه‌ له‌ناو هه‌یكه‌لی خانوویه‌كی ته‌واونه‌كراو دۆزراونه‌ته‌وه‌و چاوه‌ڕوانن دوای پشكنین هه‌ر خێزانێك ئێسك و پرووسكی شه‌هیده‌كه‌یان وه‌ربگرنه‌وه‌، چونكه‌ هه‌موویان پێكه‌وه‌ ھێناوه‌ته‌ نه‌خۆشخانه‌ی ئازادی شاری كه‌ركووك”.

وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ش سه‌رقاڵی كۆبوونه‌وه‌یه‌ بۆ دیاریكردنی چاره‌نووسی پێشمه‌رگه‌ دیله‌كانی دیكه‌ی شه‌ری داعش كه‌ تا ئێستا چاره‌نووسیان نادیاره‌”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

جەعفەر شێخ مستەفا: پێشمەرگە ب فشارێ ژ هه‌ر جهه‌كى ناڤه‌كێشت

Lalish Duhok

عێراق سێیەم مەترسیدارترین وه‌لاته‌ ل جیهانێ

Lalish Duhok

لیستا پارتی زێده‌ترین ده‌نگێن كوردان ل نه‌ینه‌وا بدەستڤه‌ئينان

Lalish Duhok