شبكة لالش الاعلامية

بڕیارا دامەزراندنێ دەركه‌ڤت… ئەڤ فەرمانبەرنه‌ دێ بنه‌ ھەمیشەیی

بڕیارا دامەزراندنێ دەركه‌ڤت… ئەڤ فەرمانبەرنه‌ دێ بنه‌ ھەمیشەیی

SNN:
خۆبەخشانی کەرتی تەندروستی دەکرێنە فەرمانبەری ھەمیشەیی و سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش ڕایدەگەیەنێت: لەگفتوگۆداین لەگەڵ حکومەت بۆئەوەی لەجیاتی دانان بۆ خۆبەخشەکان بکرێت و لەو ڕێگەیەوە ھەلی کاریان بۆ دابینبکرێت.

ھاوژین عوسمان، سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستی، بەSNNی ڕاگەیاند: بۆ خۆبەخشانی تەندروستی، سەرقاڵی پرۆژەیەکین بۆ لەجیاتی دانان، تاوەکو لەو ڕێگەیەوە شوێنی میلاکە فەوتاوەکان، لەخانەنشینکراوەکان، کۆچکردوەکان، فەسڵکراوەکان، دەستلەکارکێشاوەکان و ئەوانەش پڕبکەینەوە کە مۆڵەتی پێنج ساڵی بێ موچەیان وەرگرتووە.

ھاوژین عوسمان، کە کاندیدی ژمارە ٤٦ی لیستی ١٠٥ی یەکێتییە، وتیشی:” لەگەڵ وەزیری تەندروستی چەندینجار گفتوگۆی ئەو بابەتەمان کردووە، دواتریش لەگەڵ قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکومەت گفتوگۆکراوە تا بتوانین شوێنی میلاکەکانی تەندروستی بەخۆبەخشەکان پڕبکەینەوە، چونکە دامەزراندنیان زۆر لەوە باشترە جاروبار بڕە پارەیەکیان وەک ھاندان پێبدرێت”.

ھەر لەبارەی چارەسەری کێشەی خۆبەخشەکانیشەوە، زانیاری زیاتری خستەڕوو، وتی:” بۆ نمونە نەخۆشخانەی شار لە سلێمانی، لەماوەی سێ ساڵ و نیوی ڕابردوودا، ١٧٠ میلاکی فەوتاوە، لەکاتێکدا ١٧٤ خۆبەخشی ھەیە، بۆیە کاری لەپێشینەمان، دانانی ئەو خۆبەخشانەیە کە لەو ڕێگەیەوە ھەلی کاریان بۆ دابیندەکرێت”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

چه‌ند بڕیارێن نوو ژ وه‌زاره‌تا كاره‌بێ

Lalish Duhok

حكومه‌تا هه‌رێما كوردستانێ رۆژا جیهانی یا كرێكاران پیرۆز كر

Lalish Duhok

جەبار یاوەر: پێشمەرگە بزاڤێن بدەستڤە ئینانا فرۆکێن بێفرۆکەڤان دکەت

Lalish Duhok