شبكة لالش الاعلامية

ئەنجوومەنێ ئاسایشا هەرێما كوردستانێ: هێرشێن داعش بۆ سه‌ر كەركووك و مووسلێ زێده‌بووينه‌

ئەنجوومەنێ ئاسایشا هەرێما كوردستانێ: هێرشێن داعش بۆ سه‌ر كەركووك و مووسلێ زێده‌بووينه‌

وشه‌:

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاشكرای كرد، هێرشەكانی داعش بۆ سەر كەركووك و مووسڵ زیادیان كردووە و ئاشكرایشی دەكەن، لەماوەی مانگی رابردوو چەكدارانی داعش و گرووپە نەناسراوەكان 22 هێرشیان كردووەتە سەر هێزە تەناهییەكان لە خانەقین.

ئەمڕۆ دووشەم 22ی تشرینی یەكەم/ ئۆكتۆبەر، ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان لە چەند تویتێكدا لە تویتەر بڵاوی كردووەتەوە، لە مانگی رابردووەوە هێرشەكانی داعش لە كەركووك و مووسڵ و هەندێك ناوچەی عێراق زیادی كردووە.

وەك ئەوەی ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ كردووە، مانگی رابردوو چەكدارانی داعش و گرووپە نەناسراوەكان 22 هێرشیان كردووەتە سەر هێزە تەناهییەكان لە خانەقین، حەویجە، گەیارە، دووبز و رەشاد، هاوكات زیاتر لە 25 بۆمب بە هێزە تەناهییەكانی عێراق تەقیونەتەوە و نۆ رووداوی رفاندنیش تۆمار كراون و جموجۆڵی داعشیش لەو ناوچانە زیادیان كردووە.

ئەوە لەكاتێكدایە كە بەردەوام ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی كوردستان وریایی دەدات لە تێكچوونی زیاتر دۆخی تەناهیی ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی كوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مەسرور بارزانی: پارتی خودان دیرۆکەكا پڕى شانازی و سەروەرییە

Lalish Duhok

قانوونا ھەلگرتنا چەکی ل هەرێما کوردستانێ دێ ھێتە راستڤەکرن

Lalish Duhok

کازمی: هێرشا ل سەر هەولێرێ سنۆرێن یاسایا نێڤدەولەتی بەزاندینە

Lalish Duhok