شبكة لالش الاعلامية

بارانبارین دێ بەردەوام بت

بارانبارین دێ بەردەوام بت

K24 – ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی بارانبارین لە ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان بەردەوام دەبێت و سبەی لە ھەندێك ناوچە ئەگەری لێزمە باران و تەرزە بارین ھەیە.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند و بە گوێرەی پێشبینیەكان ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە بارانی پچڕ پچڕ دەبارێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی پێنج شەممە كەشناسی پێشبینی دەكات، سبەی ئاسمان ھەور دەبێت و لە ھەندێك ناوچە ئەگەری بارانی بە لێزمە ھەیە و ھەورە تریشقەی لەگەڵ دەبێت، ھەروەھا لە ھەندێك ناوچەی پارێزگای سلێمانی ئەگەر بارینی تەرزە ھەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا چاندنا کوردستانێ و عێراقێ بۆ توركيا:برینا دارێن کوردستانێ راگرن

Lalish Duhok

سەرکردەکێ پارتی: گۆڕانێ نەڤێت رەوشا کوردستانێ بھێتە باشکرن

Lalish Duhok

دهۆك… بریار هات دان بۆ ماوێ 3 مه‌هان گرتنا ماسیان بهێت قه‌ده‌غه‌كرن

Lalish Duhok