شبكة لالش الاعلامية

بریارا خەرجکرنا کريا خووندنا ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کەسوکارێن شەهیدان هاته‌ دەرکرن

بریارا خەرجکرنا کريا خووندنا ٢٠١٦-٢٠١٧ بۆ کەسوکارێن شەهیدان هاته‌ دەرکرن

باسنيوز:

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ڕاگەیاند کە بڕیاری خەرجکردنی کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ -٢٠١٧ی کوڕ و کچی شەهیدان دەرکراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە خەرج دەکرێت.

پاش ئەوەی لە چەند ڕۆژی ڕۆژی ڕابردوودا ژمارەیەکی زۆر لە قوتابییانی کوڕ و کچی شەهیدان لە زانکۆ ئەهیللەکان، گازاندەی ئەوەیان کرد کە زانکۆکانیان فشاریان لێ دەکەن، تاوەکوو خۆیان کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٨ – ٢٠١٩ بدەن، بەهۆی ئەوەی ماوەی دوو ساڵە حکوومەت کرێی خوێندنی بۆ نەداون.

ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی ١٠ی ٢٠١٨، فواد عوسمان، گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: ”ئێمە ڕێککەوتنمان لەگەڵ زانکۆکان هەیە و حکوومەتی هەرێمیش نووسراوی بۆ کردوون کە نابێ بەهیچ شێوەیەک فشار بخەنە سەر کوڕ و کچی شەهیدان و حکوومەت خۆی کرێیەکەیان لە ئەستۆ دەگرێت“.

ڕوونیشی کردەوە کە لەبەر ئەو بارە داراییەی بەسەر هەرێمی کوردستاندا هاتووە، کرێی خوێندنی کەسوکاری شەهیدان بۆ ساڵانی ڕابردوو ماوەتەوە، بەڵام: ”لە ڕێگەی ئێوەوە ڕایدەگەیەنم کە ئێستا بڕیاری خەرجکردنی کرێی خوێندنی ساڵی ٢٠١٦ – ٢٠١٧ دراوە و لە چەند ڕۆژی داهاتوودا پارەکە دابەش دەکرێت“.

ئەوەشی ئاشکرا کرد کە ئەو بڕیارەی دراوە، هەم کرێی خوێندن و هەم دەرماڵەی هاتووچۆ و نیشتەجێبوون بۆ ئەو کەسانەی لە دەرەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان دەخوێنن، خەرج دەکرێت.

گوتەبێژی وەزارەتی کاروباری شەهیدان و ئەنفالکراوان دووپاتی کردەوە: ”نووسراوی ئەنجومەنی وەزیران بۆ زانکۆکان نێردراوە کە داوای پارە لە کەسوکاری شەهیدان نەکەن، تەنیا ئەوانەی ساڵی یەکەم وەردەگیرێن قستی یەکەم خۆیان دەیدەن و دواتر لای ئێمە وەری دەگرنەوە“.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

رژێما ئیرانێ د سالەکێ دا پتری 1000 کوردان دەستەسەر کرینە

Lalish Duhok

جوان ڕۆژبەیانی: پێتڤيه‌ حکوومەتا عێراقێ پابەندی رێکكەفتنا شنگالێ بت

Lalish Duhok

وه‌زاره‌تا پێشمه‌رگه‌ى:دڤێ قۆناغێ دا پێتڤى ب مانا هێزێن هه‌ڤپه‌یمانان هه‌يه‌

Lalish Duhok