شبكة لالش الاعلامية

ئاگه‌هداریەك ژ رەگەزناما ھەرێما کوردستانێ

ئاگه‌هداریەك ژ رەگەزناما ھەرێما کوردستانێ
باسنيوز:

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان، ئاگادارییەکی بۆ ھاووڵاتییان بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دەکات، منداڵانی تازە لەدایکبوو، پێویستە فۆرمی کارتی نیشتمانییان بۆ پڕ بکرێتەوە.

ئەمڕۆ یەکشەممە 25/11/2018، بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاگادارییەکی لە پەیجی تایبەتیی خۆی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) بڵاو کردەوە، تێیدا ھاتووە: “بە بڕیارێکی بەرێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی عێراق ئەو منداڵانەی تازە لەدایک دەبن، پێویستە دوای سێ مانگ فۆرمی کارتی نیشتمانیان بو پڕ بکرێتەوە لەگەڵ بەڵگەنامەی لەدایکبوون (بیان ولادە) ئامادە بکرێت، بۆ مامەڵەی کارتی نیشتمانی، ھەروەھا دەبێت دایک و باوکی منداڵەکە مامەڵەی کارتی نیشتمانییان بۆ بکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ڕەگەزنامەی ھەرێمی کوردستان ئاماژەی بە پێداویستییەکانیش کردووە، کە بریتین لە:

ڕەگەزنامەی عێراقیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
پێناسی باری شارستانیی دایک و باوک (نسخەی أصلی)
کارتی زانیاریی سەرۆک خێزان (نسخەی أصلی)

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پنتاگۆن: ل پشته‌ڤانیکرنا دارایی يا هێزێن پێشمەرگەى دێ دبەردەوام بین

Lalish Duhok

“مالیکی هۆکارێ لاوازبوونا دەزگه‌هێن ئەمنیێن عێراقێ يه‌”

Lalish Duhok

حوكمه‌تا هه‌رێمێ رۆژه‌كا بێهنڤه‌دانێ راگه‌هاند

Lalish Duhok