شبكة لالش الاعلامية

ژڤانێ هه‌لبژارتنێن ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌هان هاته‌ دياركرن

ژڤانێ هه‌لبژارتنێن ئه‌نجوومه‌نێ پارێزگه‌هان هاته‌ دياركرن

باسنیوز:

لەلایەن ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە، وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگایەکی کوردستان و ئەنجومەنی پارێزگاکانی عێراق دیاری کرا.

ئەمڕۆ یەکشەممە 13-1-2019، حەسەن کەعبی، جێگری یەکەمی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دوای کۆبوونەوەیەکی لێژنەی یاسایی پەرلەمان لەگەڵ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، رایگەیاندووە، پێویستە حکوومەت ئامادەکاریی تەواو بکات بۆ ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکە.

حەسەن کەعبی هەروەها رایگەیاندووە، کە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان رۆژی 16ـی مانگی 11ـی 2019ـی وەک وادەی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، دیاری کردووە.

جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پەرلەمان هەمواری تایبەت لە یاسای هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان دەکات، کە بە ژمارە 12 لە ساڵی 2018، دەرچووە و گرنگترین هەموارەکەش، جیاکردنی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە هەڵبژاردنی ئەنجومەی شارۆچکەکان دەبێت.

پێشتر ڕێبوار هادی، ئەندامی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاندبوو کە کۆمسیۆن لە ڕووی ماددییەوە مەحاڵە بتوانێت تا ساڵی ٢٠٢٠ هەڵبژاردنەکە ئەنجام بدات. جەختیشی لەوە کردبووەوە کە ئەگەر بڕیاریش بدرێت هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان لە کەرکووک بکرێت، ئەوا بەو دۆخەی ئێستاوە ناکرێت و دەبێت دۆخی پارێزگاکە ئاسایی بکرێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

نێچیرڤان بارزانی: زێده‌باری قه‌یرانا دارایی، پڕۆژه‌یێ 120 متری نه‌هاته‌ راوه‌ستاندن

Lalish Duhok

“کەرکووک هاتيه‌ داگیرکرن و ب هێزا سەربازی چارەنڤسێ وێ نائێته‌ ئێكلاكرن”

Lalish Duhok

پەرلەمانتاره‌كێ کورد: پێویستە خۆ بۆ قۆناخا پشتى عەبدولمەهدی ئامادە بکەین

Lalish Duhok