شبكة لالش الاعلامية

هندستان دێ ڤيزايێ ده‌ته‌ وه‌لاتيێن هه‌رێمێ

هندستان دێ ڤيزێ ده‌ته‌ وه‌لاتيێن هه‌رێمێ

رووداو – سلێمانی

کۆنسوڵخانەی هیندستان لەمەودوا لە شاری سلێمانیش ڤیزا بە بازرگانان و هاونیشتمانیان دەدات و پێویست ناکات سەردانی هەولێر بکەن.

سیروان محەممەد، سەرۆکی ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی بە (تۆڕی میدیایی رووداو)ی راگەیاند “لەمەودوا رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزای هیندستان لە ژووری بارزگانی و پیشەسازی سلێمانی بەڕێوەدەچێت. هاونیشتمانیانی سلێمانی دەتوانن لە ژووری بازرگانی مامەڵەی وەرگرتنی ڤیزای هیندستان بکەن”.

سیروان محەممەد دەڵێت، كۆنسوڵخانەی هیندستان نووسینگە ناکاتەوە، بەڵکو لەناو باڵەخانەی ژووری بازرگانی و پیشەسازیی رێوشوێنەکانی پێدانی ڤیزا راییدەکرێن.

لە هاوینی 2016ـەوە هیندستان کۆنسوڵخانەی گشتى لە هەرێمی کوردستان کردووەتەوە. هاونیشتمانیان زیاتر بۆ چارەسەری پزیشکی، گەشت و خوێندن سەردانی ئەو وڵاتە دەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى:شۆڕشا گولانێ رابوونه‌كا شكۆمه‌ندانه‌ یا ملله‌ته‌كى بوو ژبۆ ئازادى و سه‌رفه‌رازیێ

Lalish Duhok

پارتى دێ ب مه‌رج ڤه‌گه‌ریته ‌كه‌ركووكێ

Lalish Duhok

ئاوارێن کریستیانێن تلکێفێ: ئەرەبا مالێن مه‌ داگیرکرینه‌ 

Lalish Duhok