شبكة لالش الاعلامية

٢ھەزار و ٣٢٤ کەس ژ یاسايا لێبورينا گشتی مفاداربووينە

٢ھەزار و ٣٢٤ کەس ژ یاسايا لێبورينا گشتی مفاداربووينە
ھەولێر-KDP.info-

بەگوێرەی ئامارێکی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە کاتی جێبەجێکردنی یاسای لێبوردنی گشتییەوە تا ئێستا ٢ھەزار و ٣٢٤ کەس لە یاسای لێبوردنی گشتی سوودمەند بوونە.

نەریمان تاڵب، گوتەبێژی وەزارەتی دادی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: “دوای دەرچوونی یاسای لێبوردنی گشتی لە ساڵی ٢٠١٧ لە لایەن پەرلەمانی کوردستانەوە تا ئێستا ٢ھەزار و ٣٢٤ زیندانی سوودیان لەو یاسایە وەرگرتووە، کە بەشێکیان ئازاد کراون و بەشێکیشیان سزاکەیان کەم کراوەتەوە.”

نەریمان تاڵب گوتی: “لەوانە ھەزار و ١٨١ زیندانی ئازاد کراون و ھەزار و ٤٢ زیندانی بە ڕێژەی ٢٠%ی سزاکانیان کەم کراوتەوە.”

گوتەبێژی وەزارەتی داد گوتیشی: “ساڵی ڕابردوو ٦٦ھەزار و ٢٩١ مامەڵەی کرینی خانووبەرە کراوە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشتر بە ڕێژەی ٣٥% زیادی کردووە، ئەمەش ئەوە دەگەینێ کە بازاڕی کڕین و فرۆشتنی خانووبەرە بەراورد بە ڕابردوو زیادی کردووە.”

تاڵب ئەوەیشی خستە ڕوو: “داھاتی وەزارەتی داد ساڵی ڕابردوو نزیکەی ٩٤ملیار دینار بووە، ئەمەش بەراورد بە ساڵی پێشتر بە ڕێژەی ٢٧% زیادی کردووە و خەرجی کەمی کردووە و داھات زیادی کردووە و بەراورد بە ساڵی ٢٠١٦ داھات ٥٠% زیادی کردووە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆك بارزانی: ب ڤێ سه‌ركه‌فتنێ بلا به‌رپرسێن پارتى پتر خزمه‌تا خه‌لكى بكن

Lalish Duhok

وەزیرێ دەرڤه‌يێ توركیا دێ سەره‌دانا هەولێرێ كت 

Lalish Duhok

شاندەکێ پارتی سەرەدانا بەغدا کریه

Lalish Duhok