شبكة لالش الاعلامية

ل٢٠١٩دا ل هەرێما کوردستانێ ٣٨ کرێکاران گیانێ خۆ ژ دەست دايە

ل٢٠١٩دا ل هەرێما کوردستانێ ٣٨ کرێکاران گیانێ خۆ ژ دەست دايە
باسنيوز:

ڕێکخراوی کرێکارانی بیناسازیی کوردستان ئاماری گیانلەدەستدانی کرێکارانی لە ماوەی ١/١/٢٠١٩ هەتا ٢٥/١٢/٢٠١٩ لە هەرسێ پارێزگای سلێمانی، هەولێر و دهۆک، بڵاوکردەوە.

هەنگاو عەبدوڵڵا ، سەرۆکی یەکێتی سەندیکای کرێکارانی کوردستان بە (باسنیوز) ی ڕاگەیاند: “ئەم بابەتە پەیوەندیدارە بە یاساکانی کرێکاران کە لە عێراق و هەرێمی کوردستانیش بەرکارن، بەڵام بەداخەوە بەشێکی زۆری خاوەنکارەکان کار بەم یاسایانە ناکەن و کاتێکی زۆرتر لە ماوەی دیاریکراوی خۆی کار بە کرێکاران دەکەن و ئەو پێداویستیانەی پێویستە لە کاتی کارکردن پێیان بن وەکو کڵاو و چاویلکە و پەنجەوانە بۆ کرێکارانی دابین ناکەن، کرێکارەکانیش وەکو پێویست هۆشیارییان لەمبارەیەوە نییە، کە هەموو ئەمانە هۆکارن بۆ گیانلەدەستدان و ماندووبوونی لە ڕادەبەدەری کرێکاران و بێزاربوونیان لە کارەکانیان”.ڕاشیگەیاند: “بەپێی ئەو ئامارەی لەبەردەستمانە لەمساڵدا لە پارێزگای سلێمانی ١٩ کرێکار، لە هەولێر ١١ و لە دهۆک ٨ کرێکار گیانیان لەدەستداوە، لەناویشیاندا نۆ کرێکاریان خەڵکی دەرەوەی هەرێمی کوردستان بوون و هۆکاری گیانلەدەستدانەکانیش بریتی بوون لە کەوتنەخوارەوە، کارەباگرتن، خنکان، سووتان، کەوتنە ژێر باڵەخانە و کوشتن”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ لژنا پەروەردێ: مەترسی ل سەر پرۆسا پەروەردێ ل کوردستانێ هەیە

Lalish Duhok

ل دھۆکێ د ئێک رۆژ دا 29 کەس بونە قوربانی

Lalish Duhok

شاندەکێ هەرێما کوردستانێ پشکداریێ د کۆمبوونا UN دا دکەت

Lalish Duhok