خشته‌يێ بلندكرنا پله‌يا ئه‌فسه‌رێن پێشمه‌رگه‌ى دئێته به‌لاڤكرن
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه‌ی هه‌رێمی كوردستان له باره‌ی به‌رزكردنه‌وه‌ی پله‌ی ئه‌فسه‌ران راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه.
ئه‌مڕۆ (12ی كانوونی دووه‌م/ یه‌نایری 2020)، نووسینگەی راگەیاندنی وەزیری پێشمەرگە لە راگەیاندراوێکدا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ “كوردستان24” نێردراوه روونكردنه‌وه‌ی له باره‌ی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: “لە کانگای هەستکردن بە بەرپرسیاریەتی بەرامبەر داواکاری ئەفسەران سەبارەت بە پلە بەرزکردنەوە، وەزیری پێشمەرگە بەدواداچوونی لە ئەنجوومەنی وەزیران كرد و بە پێی ئەو زانیاریانەی بە وەزیری پێشمەرگە دراوە رۆژی سێشەمە خشتەی پلە بەرزکردنەوەی ئەفسەران هی ساڵی (2017) دەگەڕێتەوە”.
هه‌روه‌ها هاتووه: “وەزیر راستەوخۆ لە سەر ئەم پرسە سەرۆکی حکومەتی هێناوەتە سەر خەت و پێی راگەیاندووە کە ئەفسەرانی پێشمەرگەش مافی خۆیانە وەکو ئەفسەرانی ناوخۆ خشتەی پلەبەرزکردنەوەیان لە کاتی خۆی بگەڕێتەوە و سەرۆکی حکومەتیش بەڵێنی چارەسەری ئەم کێشەیەی پێ داوە”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
