شبكة لالش الاعلامية

وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەلمانیا هۆشداريێن بهێزبوونا داعش دده‌ت

وەزیرێ دەرڤه‌يێ ئەلمانیا هۆشداريێن بهێزبوونا داعش دده‌ت
رووداو – هەولێر

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا هۆشداری دەداتە بەرپرسانی عێراق، وڵاتانی ناوچەکە و جیهان لە بەهێزبوونەوەی رێکخراوی داعش.

هایکۆ ماس، وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا لەگەڵ هاوتا ئوردونییەکەی لە عەممان رایگەیاند، کشانەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی “زەمینەیەکی گونجاو بۆ تیرۆریزم دەڕەخسێنێت” و هێرشەکان لە ناوچەکە و ئەوروپا دەستپێدەکەنەوە.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەبارەی گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران قسەیکرد و گوتی “ئەگەر ئێران دەیەوێ گرژییەکان کەمببنەوە، ئەوا دەبێ واز لە دروستکردنی نیگەرانی لە ناوچەکە بهێنێ، لەوانەش لە عێراق”.

هایکۆ ماس ئاماژەی بەوەش کرد، خەڵکی ئێران مافی خۆیانە ئاشتییانە بۆچوونەکانی خۆیان دەربڕن.

ئەم گوتەیەی وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا لەکاتێکدایە، رۆژی 5-1-2020 بەبێ بەشداریی پەرلەمانتارە کوردەکان و زۆربەی سوننەکان، پەرلەمانی عێراق کۆبووەوە و دەنگی لەسەر کشانەوەی هێزە بیانییەکان لە عێراق دا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سەرۆکێ بەرێ یێ سی ئای ئەی:دڤێت کوردستان ل گەل بەغدا و ئەنقەرە رێکبکەڤیت

Lalish Duhok

ئه‌ندامه‌كێ لژنا پاكسازيێ: ئه‌و نامينيت كو به‌رپرسه‌كى 100 زێره‌ڤان هه‌بن

Lalish Duhok

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنان لیژنەيه‌ك بۆ دیارکرنا فەرمانبەرێن بنگه‌هێن دەنگدانێ پێکئينا

Lalish Duhok