شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆك بارزانی: محەمەد ئەلعرێبی ئێك ژ دادوەرێن وێره‌ك‌ بوو پشكداربوو ل دادگه‌هكرنا تاوانبارێن ڕژێما گۆر بگۆر

سه‌رۆك بارزانی: محەمەد ئەلعرێبی ئێك ژ دادوەرێن وێره‌ك‌ بوو پشكداربوو ل دادگه‌هكرنا تاوانبارێن ڕژێما گۆر بگۆر

تۆرا لالش:

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی ، به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی دادوه‌ر محه‌مه‌د ئەلعرێبی په‌یامێكی سه‌ره‌خۆشی بڵاو كرده‌وه‌.
سه‌رۆك بارزانی رایده‌گه‌ێنێت: بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە.

ده‌قی په‌یامی سه‌رۆك بارزانى:
پەیامی سەرەخۆشیی سەرۆك بارزانی بۆ كۆچی دوایی دادوەر محەمەد ئەلعرێبی

بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان

بەداخێكی زۆرەوە هەواڵی كۆچی دوایی دادوەر (محەمەد ئەلعرێبی)ـمان پێگەییشت كە یەكێك بوو لەو دادوەرە بوێرانەی بەشداربووە لە دادگاییكردنی تاوانبارانی ڕژێمی پێشووی عێراق بە تایبەتی ئەوانەی دەستیان لە تاوانەكانی ئەنفال و كیمیابارانی گەلی كوردستاندا هەبووە.

سەرەخۆشیی خۆمان ئاراستەی خانەوادە و كەسوكاری دادوەر محەمەد ئەلعرێبی و دادوەرە بەڕێزەكان و ناوەندەكانی دادوەریی و گەلانی عێراق دەكەم و خۆم بە هاوبەشی خەمیان دەزانم. لەخودای گەورە داواكارم ڕۆحی خوالێخۆشبوو بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەك ببەخشێت.

انا للە و انا الیە راجعون

مسعود بارزانی
٣ی نیسانی ٢٠٢١

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

کۆمیسیۆن ژمارا دەنگدەرێن عێراقێ به‌لاڤ دكت

Lalish Duhok

رێڤه‌به‌ريا گشتى يا كاره‌بێ دێ ل ئيداره‌يا سه‌ربخۆ يا زاخۆ هێته‌ دامه‌زراندن

Lalish Duhok

ماوێ پێشكێشكرنا زانكۆلاين هاته‌ درێژكرن

Lalish Duhok