شبكة لالش الاعلامية

فراکسیۆنا پارتی ل بەغدا: بۆ دووبارەنەبوونا هێرشان دڤێت پێشمەرگە ڤه‌گەرتە ده‌ڤه‌رێن کوردستانى

فراکسیۆنا پارتی ل بەغدا: بۆ دووبارەنەبوونا هێرشان دڤێت پێشمەرگە ڤه‌گەرتە ده‌ڤه‌رێن کوردستانى

باسنيوز:

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی دیموکراتی کوردستان لە پەرلەمانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردسانییەکان و دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو، ڕێگریی لە پێشێلکارییەکان و هێرشەکان دەکات بۆ سەر هەرێمی کوردستان.

د. مەیادە نەجاڕ، گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی عێراق، بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند: هێرشەکەی سەر هەولێر ئاماژەی ترسناکە، چونکە ”ئامانجیان راکێشانی هێزی پێشمەرگەیە بۆ شەڕی میلیشیاکان و گواستنەوەی گرژییەکانە بۆ هەرێمی کوردستان و بەکارهێنانی ئەم بابەتە لە شەقامی عێراق دژ بە هەرێمی کوردستان“.

میادە نەجاڕ پێیوایە هۆکاری ئەم هێرشە نەزۆکانە ”سازشنەکردنی سەرۆک بارزانییە لەسەر مافەکانی تاکی کورد“.

گوتەبێژی فراکسیۆنی پارتی ئاماژەی بەوەش کرد، کە ئەو میلیشیا ”ناحەزانە“ بە ڕێککەوتنی هەولێر و بەغدا و باشبوونی پەیوەندییەکانیان نیگەرانن، بۆیە ”کار بۆ تێکدانی ئەو ڕێککەوتن و پەیوەندییە دەکەن“.

ئەو پەرلەمانتارەی پارتی لە پەرلەمانی عێراق جەختی لە کردەوە، چارەسەری راستەقینە و هەنگاوی ڕێگریکردن لەو هێرشانە بە دوو قۆناغ دەبێ، کە بریتین لە؛

قۆناغی یەکەم، گەڕانەوەی پێشمەرگە بۆ ناوچە کوردسانییەکان.

قۆناغی دووەم، دروستکردنی ناوچەیەکی پارێزراو بەدرێژایی هێڵی نێوان هێزەکانی حکوومەتی فیدراڵ و ناوچەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان و پاراستنی ئەو ناوچانە لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە.

هەروەک مەیادە نەجار رایگەیاند، حکوومەتی عێراق ”هیچ دەسەڵاتێکی بەسەر ئەو گرووپە چەکدارانەدا نییە“، ئەوان لە سەرانسەری عێراق لە دەرەوەی یاسا کار دەکەن.

شەوی چوارشەممە 14-4-2021، وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند: بە فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی (TNT)رێژکراو، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی تیرۆریستی داعش، لە ناو فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر.

وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژی بەوەش کردبوو، کە جگە لە زیانگەیشتن بە باڵەخانەیەک، هێرشە تیرۆریستییەکە هیچ زیانێکی دیکەی لێنەکەوتووەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ئه‌نجومه‌نێ ئاسایشا هه‌رێما كوردستانێ دانپێدانێن گرۆپه‌كێ تیرۆرستی به‌لاڤكرن

Lalish Duhok

دەرمالەیێن بەشەک ژ ماموستایان ب رێژەیا 45% دێ هێنە زێدەکرن

Lalish Duhok

بارهه‌لگره‌كا ئيرانى خيز ل شوينا برنجى ئينا هه‌رێمێ

Lalish Duhok