شبكة لالش الاعلامية

مەسرور بارزانی: دادگەها تاوانکاریا تایبەت ب تاوانێن داعشێ پێنگاڤه‌كه‌ ب ئاراستەیا سزادانا تاوانباران 

مەسرور بارزانی: دادگەها تاوانکاریا تایبەت ب تاوانێن داعشێ پێنگاڤه‌كه‌ ب ئاراستەیا سزادانا تاوانباران 
رووداو دیجیتاڵ

سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان لەبارەی پەسندکردنی پرۆژەیاسای دادگەی تاوانکاریی تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعش لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە رایگەیاند، دادگەکە دەبێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تاوانباران و هێنانەدی دادپەروەریی زیاتر. داوا لە پەرلەمانی کوردستانیش دەکات یاساکە‌ بخاتە پیشینەی بەرنامەی کاری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات په‌سه‌ند بكرێت.

ئه‌مڕۆ ئەنجومەنی وەزیران ، پرۆژه‌یاسای دادگای تاوانکاری تایبەتمەند بە تاوانەکانی داعشی لە هەرێمی کوردستان په‌سندكرد، بە مەبەستی “لێپێچینەوە و دادگاییكردنی تیرۆریستانی داعش لە سەر ئەنجامدانی تاوانەکانی جەنگ و تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی و كۆمه‌ڵكوژی”.

مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەبارەی یاساکەوە رایگەیاند: “ئەم یاسایە دوای په‌س‌ندكردنی له‌لایه‌ن په‌رله‌مانی كوردستانه‌وه، ‌چوارچێوه‌ی یاسایی بۆ دادگاییکردنی تیرۆریستانی داعش دادەڕێژێت، لەڕێگەی پێکهێنانی دادگایەکی نيشتمانیی لە هەرێمی کوردستان، بە بەشداری تیمی لێكۆڵینه‌وه‌ی نێودەوڵەتیی بۆ لێپێچینەوە له‌ تاوانەکانی داعش (یونیتاد) کە هاوکار دەبێت لەڕووی کۆکردنەوەی بەڵگەکان”.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت: “بێگومان ئەمە برینه‌ قووڵه‌كانی قوربانیانی ده‌ستی داعش ساڕێژ ناکات، بەتایبەتی خوشك و برا ئێزیدیه‌كانمان و قوربانییانی دیکە، بەڵام دەبێتە هەنگاوێک بە ئاراستەی سزادانی تاوانباران و هێنانەدی دادپەروەریی زیاتر”.

مەسرور بارزانی بە ئەرکی سەرشانی حکومەتی هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی، دەزانێت کە “تیرۆریستانی داعش رووبەڕووی دادگا بکەنەوە لە بەرامبەر تاوانه‌كانیان دژ به‌ گەلی کوردستان و خەڵکی عێراق و مرۆڤایەتی بە گشتی. ئەمڕۆ ئێمە هەوڵێک دەدەین بۆ به‌جێگه‌یاندنی ئه‌م ئه‌ركه‌ هاوبەشەمان، لە پێناو قوربانییانی عێراق و جیهان. بێگومان ئه‌مه‌ كاری زۆری ده‌وێت، بەڵام دواجار هەر دێتەدی”.

سەرۆکوەزیران ئاماژە بەوە دەکات کە بەردەوام دەبن لە کۆکردنەوە و گه‌یاندنی زانیاریی بە تیمی لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی (یونیتاد) بۆ ئەوەی هاوكاریان بن له‌ كاره‌كانیان و داوا لە یونیتاد و کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکات: “پشتگیریی سیستەمی دادوەریی هەرێمی كوردستان بکەن، بەتایبەتی لە بواری راهێنان و تەواوکردنی ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنی یەکەم دانیشتنی دادگایی گشتی”.

بەگوتەی مەسرور بارزانی لەم یاسایەدا، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیش کراوە کە هاوکار و یارمەتیدەر بێت بۆ کۆکردنەوەی کۆمەک و هاوکاریی بۆ قوربانییان لە ڕێگەی سندووقێکی تایبەتەوە ، لە پێناو ساڕێژکردنی برینەکانیان.

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان داوا لە پەرلەمانی کوردستان دەکات، “ئەم یاسایه‌ بخاتە پێشینەی بەرنامەی کاری بۆ ئه‌وه‌ی به‌ زووترین كات، دەنگی لە سەر بدرێت و په‌سند بكرێت. هه‌رێمی كوردستان سەرکەوتووانە شه‌ڕی دژی داعش کرد و تێکیشکاند، ئەم شەڕە بە هەموو شێوەیەک بەردەوام ده‌بێت تا ئەو کاتەی دادپەروەریی دێتەدی و قوربانییەکانیش قەرەبوو دەکرێنەوە”.

مەسرور بارزانی سوپاسی راوێژکاری تایبەت و سەرۆکی تیمی یونیتاد “بەڕێز کەریم ئەسەد ئەحمەد خان و ئەندامانی تیمەکەی ده‌كه‌م، کە ڕۆڵیێكی گرنگییان لە برەودان بەم بابەتە هەبووە و‌ هاوکاری تەکنیکییان پێشکەشی دامودەزگاکانی دادوەریی هەرێمی کوردستان کردووە”.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هه‌فت وه‌لاتيێن ئێزدى هاتنه‌ رزگاركرن

Lalish Duhok

ژماره‌كا دی یا ره‌ڤاندیان ژ ده‌ستێ داعش هاتن رزگاركرن

Lalish Duhok

نوونه‌رێ بارزانی دێ پشكداری كۆمبوونا ئۆباما و عه‌بادی بیت

Lalish Duhok