شبكة لالش الاعلامية

فەرەنسا هاريكاريا ئاڤاكرنا شنگالێ دکت

فەرەنسا هاريكاريا ئاڤاكرنا شنگالێ دکت

ZNA – ھەولێر3445
سەرچاوەیەک لە حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند: فەرەنسا بڕیاری داوە بەشداری لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بکات.

بەپێی هەواڵێکی سۆمەریە نیوز، عەلی دۆلەمەری نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە فەرەنسا ڕایگەیاند کە پاریس بەشدار دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی شنگال بەتایبەتی لە کەرتەکانی تەندروستی و پەروەردە و خزمەتگوزاریی گشتی.

نوێنەری حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پاریس ئەوەشی ئاشکرا کرد کە سەرەتای ساڵی داهاتوو شاندێکی حکومەتی فەرەنسا سەردانی هەولێر دەکات و ڕێککەوتنێکی هاوبەش واژۆ دەکات بەمەبەستی چۆنیەتیی پێشکەشکردنی هاوکارییە مرۆییەکانی فەرەنسا بۆ خەڵکی شنگال.

بە گوتەی سەرچاوەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بەپێی ڕێککەوتننامەکەی هەولێر و پاریس، حکومەتی فەرەنسا ئەرکی دروستکردنی چەندین قوتابخانە و بنکەی تەندروستی لە شارەکە لەئەستۆ دەگرێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل شاریا 150 خێزانێن ئاوارە هاريكارى وه‌رگرتن

Lalish Duhok

نوونەرێ ئێزديان ل پەرلەمانێ كوردستانێ: پێتڤيه‌ پەکەکە ب زووترین وه‌خت شنگالێ چۆل بکت

Lalish Duhok

د روودانەکا ھاتن و چوونێ دا ٢٣ ئاوارێن ئێزدى بوونە قوربانی

Lalish Duhok