شبكة لالش الاعلامية

ل وەرزێ زڤستانێ دا ترومبێل بێته‌ گه‌رم كرن يان نه‌؟

ل وەرزێ زڤستانێ دا ترومبێل بێته‌ گه‌رم كرن يان نه‌؟

ZNA-هه‌ولێر1480495283_car
زۆر کەس لە وەرزی زستاندا، پێش ئەوەی ئۆتۆمبێلەکانیان لێبخوڕن، بۆ ماوەی چەند خولەکێک ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم دەکەنەوە، ھەندێک کەسیش ئۆتۆمبێلەکانیان گەرم ناکەنەوە، ئێستاش ئاشکرا بووە، کە گەرمنەکردنەوەی ئۆتۆمبێل زیانی ھەیە یان نا.

ماڵپەڕی (ئاکووێزەر)ی ئەمەریکی وەڵامی ئەو پرسیارەی ئاشکرا کردووە، کە دەگوترێت: “لە وەرزی زستاندا ئۆتۆمبێل گەرم بکرێت، یان نا؟”، ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوە کردووە، کە ئەو ئۆتۆمبێلانەی پێش ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی (کاربورێتەر) کاریان کردووە، کە ئەو سیستەمە ھەوا و سووتەمەنی تێکەڵ بەیەک دەکات، بۆیە ئەو ئۆتۆمبێلانە پێویستیان بە گەرمکردن ھەبوو.

تیشک خراوەتە سەر ئەوەش، کە زۆربەی ئەو ئۆتۆمبێلانەی دوای ساڵی ١٩٩٥ دروست کراون، لەسەر سیستەمی نوێ کار دەکەن و لە وەرزی زستانیشدا پێویستیان بە گەرمکردن نییە، چونکە بزوێنەری ئۆتۆمبێلە نوێیەکان، لە کاتی لێخوڕیندا، خۆی گەرم دەبێتەوە، ئەگەر بە ساردیش لێی بخوڕیت زیانی بەرناکەوێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مفايێن خوارنا بامیێ بزانه‌

Lalish Duhok

مفایێن خوارنا قەیسیێ

Lalish Duhok

١٠ رێ بۆ زێده‌کرنا ھۆرمۆنێ دلخۆشيێ

Lalish Duhok