شبكة لالش الاعلامية

تایبەتمەندییەكا ڤایبەرى مفا بۆ شەحنا موبایلێ ھەیە

تایبەتمەندییەكا ڤایبەرى مفا بۆ شەحنا موبایلێ ھەیە

ZNA-هه‌ولێر0b307ab555b4c39500b5a9d5ca7f71c5_l
پڕۆگرامی تۆڕی پەیوەندیی (ڤایبەر)، چەندین تایبەتمەندیی سوودبەخش و گرنگی تێدایە، کە لەوانەیە ھەموویانت نەزانیبێت.

لێرەدا تایبەتمەندییەکی ڤایبەر دەخەینە ڕوو، کە سوودی بۆ شەحنی مۆبایل ھەیە، تایبەتمەندییەکەش ئەوەیە، کە لەو کاتانەی نامەی ڤایبەرت بۆ دێت، ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت پێ نەبێت.

ئەگەر لە شەواندا وای فای مۆبایلەکەت ناکوژێنیتەوە، دەتوانی بە ڕێگایەکی ئاسان کاتێک نامەی ڤایبەرت بۆ ھات، ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت پێ نەبێت، ئەمەش سوودی بۆ شەحنی مۆبایل ھەیە، ھەروەھا درەنگتر شەحنی مۆبایلەکەت دادەبەزێت.

بۆ جێبەجێکردنی ئەم ڕێگایە، لە شەواندا پێش ئەوەی بخەویت، (Setting)ی ڤایبەرکەت بکەرەوە، پاشان بە کلیکێک ئەو ھێمایە ڕاستەی تەنیشت (Light screen for messages) لابەرە، بە ئەنجامدانی ئەم ڕێگایە، کاتێک نامەی ڤایبەرت بۆ دێت، ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت پێ نابێت.

بۆ ئەوەی ڤایبەرەکەت وەک خۆی لێ بێتەوە و ڕۆشناییەکەی پێ ببێت، بەیانیان کە لەخەو ھەڵسایت، (Setting)ی ڤایبەر بکەرەوە، پاشان بە کلیکێک ئەو ھێمایە ڕاستەی تەنیشت (Light screen for messages) دابنێوە، بەمەش کاتێک نامەی ڤایبەرت بۆ دێت، ڕۆشنایی شاشەی مۆبایلەکەت، پێ دەبێتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

سامسۆنگ: نووترين گالاكسی ب هێزترین پاتری بۆ دانيت

Lalish Duhok

ڤان پێنج پرسیارا ژ گۆگلى نه‌كه‌

Lalish Duhok

ده‌نگ و باسێن ته‌كنلۆژیايێ

Lalish Duhok