وه‌زاره‌تا كاره‌بێ ئاگه‌هداریه‌ك ده‌ربارێ پیڤه‌رێ زیره‌ك به‌لاڤكر
باسنيوز:
وه‌زاره‌تى كاره‌باى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان، ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه ئاگادار ده‌كاته‌وه، كه پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 29/4/2021، وه‌زاره‌تى كاره‌با ئاگادارییه‌كى له په‌یجى فه‌رمیی خۆى، له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیی (فه‌یسبووك) بڵاو كرده‌وه، تێیدا هاتووه: “ئه‌و گه‌ڕه‌ك و شوێنانه‌ى پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌بایان بۆ ده‌به‌سترێت، وه‌زاره‌تى كاره‌با به ناچارى و بۆ سه‌لامه‌تیی گیانى تیمه‌كانى كاره‌با و هاووڵاتییان، له كاتژمێر 7ى به‌یانى تاوه‌كوو كاتژمێر 1ى دواى نیوه‌ڕۆ، كاره‌باى نیشتمانى و مۆلیده‌شیان نابێت.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته ڕوو، ئه‌م ڕێكاره بۆ پاراستنى گیانى تیمه‌كانى كاره‌با و هاووڵاتییانه، كه پێشتر چه‌ند حاڵه‌تێكى نه‌خوازراو دووچارى تیمه‌كانى كاره‌با ببوون.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
