وه‌زاره‌تا چاندنێ: به‌رهه‌مێ گه‌نمى ئيساله 50% كێم بوويه
باسنيوز:
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى كشتو‌كاڵى هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند به‌هۆى وشكه‌ساڵی و كه‌مى بارانه‌وه به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ به رێژه‌ى 50% كه‌مى كردووه بەراورد بە بەرهەمی گەنمی پار.
حوسێن حه‌مه كه‌ریم،به(باس‌نیوز)ى راگه‌یاند: “به‌هۆى وشكه‌ساڵى و كه‌مى رێژه‌ى بارانەوە به‌رهه‌مى گه‌نمى جووتیارانى هه‌رێمى كوردستان به‌شێوه‌یه‌كى زۆر كه‌مى كردووه، به‌جۆرێك پێشبینى ده‌كه‌ین به‌رهه‌مى گه‌نمى ئه‌مساڵ به‌ڕێژه‌ى 50 % كه‌م بكات، بەراورد بە ئه‌و گه‌نمه‌ى كه له ساڵى رابردوو به‌هه‌مهێندرابوو، چونكه ئه‌مساڵ رێژه‌ى بارانبارین له زۆرینه‌ى ناوچه‌كانى هه‌رێمی کوردستان كه‌م بووه”.
راشیگه‌یاند: “له به‌شێكى زۆرى ناوچه‌كانى هه‌رێمى كوردستان به تایبه‌ت سنوورى پارێزگاى هه‌ولێر و ده‌شتى هه‌ولێر و گه‌رمیان، كه ساڵانه رێژه‌یه‌كى زۆر به‌رهه‌مى گەنمی كوردستان له‌و ناوچانه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت باران زۆر كه‌م باریوه”.
ئه‌وه‌شى خسته‌ڕوو: “بۆ ئه‌مساڵ له هه‌رێمى كوردستان هێشتا سایلۆكان ده‌ستیان به وه‌رگرتنى به‌رهه‌مى گه‌نم نه‌كردووه چونكه تا ئێستا له‌گه‌ڵ حكوومه‌تى عێراق له‌سه‌ر وه‌رگرتنى گه‌نمى جووتیارانى كوردستان رێکنەکەوتووین بۆیه سایلۆكانى هەرێمی کوردستان رانه‌سپێردراون بۆ وه‌رگرتنى هیچ بڕه گه‌نمێك”.
روونیشى كرده‌وه: “ساڵى 2020 به‌رهه‌مى جووتیارانى هه‌رێمی کوردستان یه‌ك ملیۆن و 500 هه‌زار تۆن گه‌نم بوو”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
