وەزارەتا دارایی بڕیارهك بۆ فەرمانبەران دەركر
باسنيوز:
وەزارەتی دارایی و ئابووری حکوومەتی هەرێمی کوردستان، بڕیارێکی لە بارەی ئەو فەرمانبەرانەوە دەرکرد، کە ئەژمێری بانکیان نییە، بەرپرسێكی وەزارەتەكەش دووپاتی دهكاتهوه گهیشتوونهته ئهو بڕیارهی ئهژمێرهكه به ئهلیكترۆنی بێ.
بە پێی نووسراوێکی وەزارەتی دارایی و ئابووری، کە وەزیری دارایی و ئابووری بۆ فەرمانگەکانی کردووە و کۆپیەکی دەست (باسنیووز) کەوتووە، وەزارەتهکە داوای لە فەرمانگەکان کردووە داتا و زانیاری لەسەر ئەو فەرمانبەرانە بنێرن بۆ بانکە بازرگانییەکان کە تاوەکوو ئێستا ئەژمێری بانکیان بۆ نەکراوەتەوە.
لە نووسراوەکە ئاماژە بەوە کراوە، ئەو فەرمانبەرانەی ئەژمێری بانکیان بۆ نەکراواتەوە له بەڕێوەبەرایەتی بانکەکان (ئهلیکترۆنی) ئەژمێریان بەناوی ئەژمێری ڕەوەن بۆ دەکرێتەوە.
جەخت لەسەر ئەوەش کراوەتەوە ئەو کارە بۆ جێبەجێکردنی یاسای چاکسازییه. دەبێت ئەو فەرمانگانە فۆڕمێکی تایبەت بەو فەرمانبەرانە پڕبکەنەوە کەوا ئەژمێری بانکیان بۆ نەکراوەتەوە لە زانیارییەکان ناو و ناونیشانی فەرمانبەر و کۆدی بایۆمەتری و چەند زانیارییەکی تریش پڕبکرێتەوە.
بە پێی یاسای چاکسازی دەبێت ئەژمێری بانکی بۆ گشت مووچەخۆران بكرێتەوە.
مەولوود سابیر، بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان له وهزارهتی دارایی و ئابووری بە (باسنیوز)ی ڕاگەیاند:” بابەتی كردنەوەی ئەژمێری بانكی پەیوەندی بە ئەنجوومەنی وەزیران و وەزارەتی داراییهوه هەیە، سەرەتا بایۆمەتری بوو دواتر ئەژمێری بانكی بوو، ئێمە كۆبوونەوەمان لەگەڵ لیژنەی بایۆمەتری و تەكنەلۆژیای بانكەكان كردووە گەیشتینە ئەو بڕیارەی كە كردنەوەی ئەو ئەژمێرانە بە سیستەمی ئەلیكترۆنی بێت”.
زیاتر گوتیشی:”لە بانكەكان بەرێوەبەرایەتییەكمان هەیە بە ناوی تەكنەلۆژیای بانكەكان، كۆبوونەوەیەك بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و بانكە بازرگانییەكان و بەرێوەبەری گشتیی بانكی ناوەندی هەولێر و سلێمانی كرا، بڕیار درا كە ئەو داتایانەی بایۆمەتریە وەربگرین و ئەژمێر بۆ هەموو مووچەخۆران بكەینەوە”.
مەولوود سابیر،جەختیشی كردەوە” داوای داتامان كرد، نووسراومان بۆ گشت وەزارەتەكان كرد بۆ ئەوەی داتاكانمان بۆ بنێردرێت، بەڵام داتاكان وەكوو پێویست نەگەیشتن”.
بەڕێوەبەری گشتی بانکە بازرگانییەکان روونی كردەوە، بۆ خێراكردنەوەی ئەژمێرەكان داوایان كرد نوێنەری وەزارەتەكان بنێردرێت بۆ ئەوەی شێوازی ناردنی داتاكانیان بۆ روون بكرێتەوە، “داوای نوێنەرمان كرد، هەروەها نووسراوێكمان كردووە ئەوانەشی ئەژمێری بانكیان نییە ئەوە بە فۆڕمێك تەواوی داتاكانمان بۆ بنێرن و مەبەستیش لە فۆڕمی رەوەن ئەوەیە كە بە زارەكی و نووسراو بنێرن پاشان دەكرێتە ئەلیكترۆنی”.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
