شبكة لالش الاعلامية

راپۆرتا پەرلەمانى:پەکەکه‌ به‌هانه‌يان دده‌ته‌ تورکیا و دڤێت هێزێن خۆ ڤه‌کێشت 

راپۆرتا پەرلەمانى:پەکەکه‌ به‌هانه‌يان دده‌ته‌ تورکیا و دڤێت هێزێن خۆ ڤه‌کێشت 

رووداو دیجیتاڵ

راپۆرتی لیژنە 13 پەرلەمانتارییەکەی کوردستان کە بەدواداچوون بۆ زیانی پێکدادانەکانی نێوان سوپای تورکیا و گەریلاکانی پارتی کرێکارانی کوردستان- پەکەکە دەکات، ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان کرا. لیژنەکە دەڵێت، پەکەکە بیانوو دەداتە تورکیا بۆ بۆردوومانەکانی.

لە راپۆرتی لیژنەکەدا داواکراوە تورکیا هێزەکانی لە هەرێمی کوردستان بکشێنێتەوە و پەکەکەش بیانوو نەداتە دەست تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و لەباربردنی ئەم ئەزموونە.

لیژنەی تایبەت بە ناوچە زیانلێکەوتووەکانی سنووری هەرێمی کوردستان و تورکیا، لە ئەنجامی شەڕ و پێکدادانی نێوان پەکەکە و سوپای تورکیای کۆڵیوەتەوە، راپۆرتێكی حەوت لاپەڕەیی ئامادەکردووە و 7/7/2021 ئاراستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستانی کردووە، کە بەرئەنجامی سەردانی 13 پەرلەمانتارە لە رۆژانی 8 و 9ی حوزەیرانی 2021 بۆ ئەو ناوچانەی بەر پریشکی شەڕەکە کەوتوون لە سنووری پارێزگای دهۆک.

راپۆرتی لیژنە تایبەتەکەی پەرلەمان پێکهاتووە لە هۆکارەکانی شەڕەکە کە لە پێنج خاڵ پێكهاتووە، دەرخستەیەکی 11 خاڵی، کۆبەند و راسپاردەیەکی 12 خاڵی.

بەپێی خاڵی سێیەمی هۆکارەکان لەگەڵ ئەوەی بەهۆی پێنەدانی مافی گەلی کورد لە باکووری کوردستان پەکەکە خەباتی چەکداری هەڵبژاردووە، بەڵام “بوونی پەکەکە بیانووی سوپای تورکیایە بۆ ئەنجامدانی هێرشەکان و داگیرکارییەکانی بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان”. لە بەرامبەریشدا حکومەتی عێراق گوێی بەو هێرشانە نەداوە و بەتەنگییەوە نەهاتووە.

لیژنەکەی پەرلەمان داواشی لە پەکەکە کردووە کە “بیانوو نەدەنە تورکیا بۆ هێرشکردنە سەر خاکی هەرێمی کوردستان و لەباربردنی ئەم ئەزموونە. رێز لە سەروەریی خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق بگرن.”

لە خاڵی چوارەمی دەرخستەی راپۆرتەکە داوای “كشانەوەی هێزەکانی سوپای تورکیا لە خاکی هەرێمی کوردستان و تۆکمەکردنی سنوورەکان” کراوە.

جگە لەوەی باس لە شەهیدبوونی شەش پێشمەرگە و برینداربوونی پێنجی دیکە لەلایەن پەکەکەوە کراوە. لە دەرخستەی راپۆرتەکەدا باس لەوەکراوە سوپای تورکیا بە قوڵایی 15 تاوەکو 40 کیلۆمەتر سنووری بەزاندووە، 70 بنکەی سەربازی و ئەمنی دروستکردوون. جگە لە سووتانی پوش و پاوان، هەزاران دۆنم لە باخ و رەز لە گوندەکانی سنووری قەزای زاخۆ و ئامێدی سووتاون. زیان بەر خانووی گوندنشینان کەوتووە و پوورەی هەنگیش لەنێوچووە و هەزاران کەس لە خەڵکی گوندەکانیش بێکاربوون.

سەبارەت بە بڕینەوەی داری ناوچەکانی شەڕ، ئاماژە بەوەدراوە، سەتان دۆنم لە دارستانە سەوزەکانی هەرێمی کوردستان لە قەزای زاخۆ، ناحیەی دەرکار و باتیفا، لە قەزای ئامێدی و ناحیەی کانی ماسێ بڕدراونەتەوە و “لەلایەن سوپای تورکیاوە بەتاڵان براون”. هەروەها رێگری لە هاتووچۆی چەندین گوند “لەلایەن سوپای تورکیا”وە کراوە.

لە کۆبەندی راپۆرتەکەدا داواکراوە بە لەبەرچاوگرتنی ئەو هەڕەشە و مەترسییە گەورانەی لەسەر هەرێمی کوردستانن، پێویستە سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان و پارچەکانی دیکەی کوردستان نێوماڵی کورد رێکبخەن و “بە هەموو لایەک هەوڵبدرێت ئەم پیلانە مەترسیدارە پووچەڵ بکرێتەوە.” بەڵام لە راپۆرتەکە وردەکاری لەبارەی پیلانەکە باس نەکردووە و روونیان نەکردووەتەوە کە مەبەستیان چییە.

لیژنەی ئامادەکاری راپۆرتەکە لە راسپاردەکانیان داوایانکردووە، حکومەتی هەرێمی کورستان بە هاوئاهەنگی لەگەڵ حکومەتی عێراقی فیدراڵ هەنگاوی خێرا بگرنەبەر بۆ رێگریکردن و کۆتاییهێنان بەم لەشکرکێشییانە.

حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی کەناڵە دیپلۆماسییەکان و ئەو وڵاتانەی پەیوەندیی باشی لەگەڵیاندا هەیە هەوڵی نێوەندگیریی نێوان پەکەکە و دەوڵەتی تورکیا بدەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان بەشێوەی ئاشتییانە.

هێزەکانی پاسەوانی سنوور کە سەر بە حکومەتی عێراقن، بەشێكی دیکەی راسپاردەی راپۆرتەکەی پێكهێناوە، داواکراوە هەولێر لە رێگەی بەغداوە هەوڵبدات لیواکانی پاسەوانی سنوور زیاد بکەن کە ئێستا سێ لیوان. داواشکراوە پاسەوانی سنوور بنکە سەربازییەکانیان بۆ خاڵی سفری سنوور بگوازنەوە.

جگە لە پەرلەمانتاران کاوە محەممەد ئەندامی لیژنەی ناوخۆ و د. شایان کاکە ئەندامی لیژنەی تەندروستی، 11 ئەندامی لیژنەکە واژۆیان لەسەر راپۆرتەکە کردووە کە بریتین لە:

– محێدین حەسەن، ئەندامی لیژنەی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان

– حاجی سەفین عومەر گەردی، ئەندامی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاودێری

– د. ئیسماعیل سێگری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پەرلەمان

– رۆژان سلێڤانەیی بڕیاردەری لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە

– موسلیم عەبدوڵڵا و شنۆ ئەشقی، ئەندامانی لیژنەی کاروباری تەندروستی و ژینگە

– شاخەوان رەئوف، سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ و ئاسایش

– باڵانبۆ محەممەد، جێگری سەرۆکی لیژنەی ناوخۆ

– رێڤینگ محەممەد هرووری، سەرۆکی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە

– جەمال حەوێز و حیکمەت محەممەد ئەندامانی لیژنەی کاروباری پێشمەرگە

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزیرێ پەروەردێ ل دۆر درێژكرنا بهێنڤه‌دانا فه‌رمی رۆنكرنه‌كێ دده‌ت

karwanhaji

بارزانی دوپاتی ل پاراستنا مافێن کریستیانێن کوردستانێ کر

Lalish Duhok

ل پەرلەمانێ ئیسرائیل کۆنفرانسه‌كێ تایبه‌ت ب كوردان ب رێڤه‌چوو

Lalish Duhok