مەسروور بارزانی:ملیۆن ڤاكسینێن كۆرۆنايێ دابینكرينه
وشه:
ئەمڕۆ هەینی مەسروور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رای گەیاند تا ئێسته توانیویانە زیاتر لە یەك ملیۆن پێكوتەی دژە پەتای ڤایرۆسی كۆرۆنا دابین بكەن، ئینجا نۆرەی هاووڵاتییانە ئەركی خۆیان جێبەجێ بكەن و پێكوتە وەربگرن.
سەرۆكی حكوومەت لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی تویتەر نووسیویەتی “تا ئێسته زیاتر لە یەك ملیۆن پێكوتەی كۆرۆنامان دابین کردووە، ئێستاش نۆرەی ئێوەیە ئەرکی خۆتان جێبەجێ بكەن، پێكوتە وەربگرن و کوردستان بپارێزن”.
جێی باسه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان، به ماوه‌یه‌كی كه‌م په‌تاكه گه‌یشته عێراق و هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ژێرخانی ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان به وڵاتانی پێشكه‌وتووی جیهان به‌راورد ناكرێ، به‌ڵام حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان توانی زۆر سه‌ركه‌وتووانه به‌ر به شه‌پۆله‌كانی كۆرۆنا بگرێ و تا ئێسته‌یش به به‌راورد به وڵاتانی تری جیهان، ڕێژه‌ی قوربانیان و تووشبووانی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان له ئاستێكی نزمدایه و نه‌بووه‌ته هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ترسناك، هاوكات له ئه‌نجامی هه‌وڵه به‌رده‌وامه‌كانی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڕێكی باشی ڤاكسینی دژه كۆرۆنای ده‌سته‌به‌ر كردووه و پۆل پۆل خه‌ڵكی ڤاكسین وه‌رده‌گرن، خه‌ڵك و حكوومه‌ت به‌یه‌كه‌وه هه‌نگاو ده‌نێن، بۆ له‌ناوبردنی په‌تاكه و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
