شبكة لالش الاعلامية

وەزارەتا کارەبێ: 14 بۆ 18 ده‌مژمێران کارەبا نیشتيمانی هەیە

وەزارەتا کارەبێ: 14 بۆ 18 ده‌مژمێران کارەبا نیشتيمانی هەیە
رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان رایدەگەیێنێت، کارەبا بەگوێرەی ناوچەکان دەگۆڕێت و بەگشتی لە شەو و رۆژێکدا 14 بۆ 18 کاژێر کارەبای نیشتمانی دابین دەکەن.

رۆژی دووشەممە 30ی ئایاری 2022، ئومێد ئەحمەد، گوتەبێژی وەزارەتی کارەبای هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: “لە هەندێک ناوچە کە پلەکانی گەرما نزمترن 16 بۆ 18 کاژێر کارەبا دەدەینە هاونیشتمانیان، لەو ناوچانەشی پلەی گەرما بەرزترن 14 بۆ 16 کاژێر کارەبا دەدەینە هاونیشتمانیان”.

ئومێد ئەحمەد کە هاوکات بەڕێوەبەری گشتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێمی کوردستانە گوتی، ئێستا خواست لەسەر کارەبای نیشتمانی لە 3 هەزار و 700 بۆ 3 هەزار و 900 مێگاواتە؛ بەرهەمهێنانیش 3 هەزار و 100 مێگاواتە.

لە هەرێمی کورستان 14 وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا هەن؛ دووانیان کارۆئاوین لە بەنداوەکانی دەربەندیخان و دووکان، ئەوانی دیکە بە سووتەمەنی کاردەکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

فرەنسا: دیارکرنا رۆژا هەلبژارتنان ژ ئالیێ سەرۆک نێچیرڤان بارزانی ڤە گاڤەکا گرنگە

Lalish Duhok

نێزیکی 900 كه‌س ژبه‌ر زریانا ماسیۆو گیانێ خۆ ژ دەست دان

Lalish Duhok

کۆمسیۆنێ ماوێ تۆمارکرنا قەوارێن سیاسی درێژ كر

Lalish Duhok