شبكة لالش الاعلامية

درۆنه‌ك ل سنوورێ هەولێرێ كه‌فته‌ خوارێ 

درۆنه‌ك ل سنوورێ هەولێرێ كه‌فته‌ خوارێ 
رووداو دیجیتاڵ

لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر درۆنێک بەر تاوەرێک کەوت و کەوتەخوارەوە. دژە تیرۆری کوردستان دەڵێت، درۆنی چاودێریی ناوخۆیی بووە و بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە تێکشکاوە.

ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر بە تۆڕی میدیای رووداوی راگەیاند، درۆنێک لە گوندی گردجووتیار لە نزیک شارۆچکەی عەنکاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر بەر تاوەرێکی ئینتەرنێت کەوتووە، تەقیوەتەوە و کەوتووەتەخوارەوە.

رۆژی چوارشەممە 15-06-2022، دژە تیرۆری کوردستان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لە کاژێر 1:17ـی پاشنیوەڕۆ لە گوندی گردجووتیاری سەر بە قەزای عەنکاوەی پارێزگای هەولێر، درۆنێکی چاودێریی ناوخۆیی “بەهۆی هەڵەیەکی تەکنیکییەوە” خۆی بە تاوەرێکی هێڵی ئینتەرنێتدا کێشاوە و تێکشکاوە.

لەبارەی زیانەکانەوە، دژە تیرۆری کوردستان باسی لەوە کردووە، “هیچ زیانێکی گیانی نەبووە.” هەروەها دژە تیرۆری کوردستان دڵنیایی دەداتە هاونیشتمانیان و دەڵێت، “رووداوەکە هیچ جێی مەترسیی نییە.”

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زاره‌تا ساخله‌ميێ:بزاڤا چاره‌كرنا كێشا كێمبوونا ده‌رمانان دكه‌ين

Lalish Duhok

پێله‌كا باران بارينێ ب ڕێڤه‌يه‌

Lalish Duhok

سکرتێرێ گشتی UN بۆ بارزانی: حەزدکەین لگەل ته‌ کاربکەین

Lalish Duhok