شبكة لالش الاعلامية

مه‌سرور بارزانی بۆ شانده‌كی عێراقى:ب هێزبوونا پێشمەرگەى د بەرژەوەندیا سەقامگێریا ره‌وشێ دايه‌ 

مه‌سرور بارزانی بۆ شانده‌كی عێراقى:ب هێزبوونا پێشمەرگەى د بەرژەوەندیا سەقامگێریا ره‌وشێ دايه‌ 

باسنيوز:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق کرد و سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر.

ئەمڕۆ یەکشەممە 19/6/2022، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە شاندێکی باڵای سەربازی و ئەمنی عێراق کرد بەسەرۆکایەتی جەنەرال عەبدولئەمیر یارەڵلا سەرۆکی ئەرکانی سوپای عێراق.

سەرۆکی حکوومەت جەختی لە گرنگیی پەرەپێدانی هەماهەنگیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق کردەوە، بەتایبەتی لە ناوچەکانی ماددەی 140 بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر. دووپاتیشی کردەوە کە پێشمەرگە، دەبێ وەک بەشێک لە سیسته‌می ئەمنیی عێراقی ببینرێت و پشتگیریی بکرێت، چونکە بەهێزبوونی پێشمەرگە، لە بەرژەوەندیی سەقامگیربوونی دۆخی ئەمنی عێراقە بە گشتی. پێویستە سوپای عێراقیش نوێنەرایەتیی گشت پێکهاتەکانی عێراق بکات و بەبێ جیاوازی پارێزگارییان لێ بکات.

شاندی باڵای سەربازی و ئەمنیی عێراق، وێڕای خستنەڕووی کورتەیەک دەربارەی بارودۆخی ئەمنی و سەربازی لە عێراق، ئاماژەیان بەوە دا کە ئامانجی هاتنی ئەم شاندە باڵایە، برەودان و بەهێزکردنی هەماهەنگیی و هاریکاریی نێوان سوپای عێراق و پێشمەرگەیە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وەزارەتا دارایی: سوبەهی موچەیێ وەزارەتێن ساخلەمی و پیشەسازی و ئاڤەدانکرنێ دێ هێتە دابەشکرن

Lalish Duhok

قوباد تاله‌بانی: سیسته‌مێ نوو بندیوار و دومووچه‌ییێ ناهێلیت

Lalish Duhok

نوێنەرێ هەرێما کوردستانێ ل لیژنا ماددا 140: بڤێ بودجەیێ 40 ساڵێن دی خالا ئێكێ يا مادده‌ى ته‌مام نابت

Lalish Duhok