شبكة لالش الاعلامية

هەرێما کوردستانێ ب هاريکاریا ئەمریکا دێ بته‌ خودانا مه‌زنترين پارزينگه‌ها سووته‌مه‌نيێ

هەرێما کوردستانێ ب هاريکاریا ئەمریکا دێ بته‌ خودانا مه‌زنترين پارزينگه‌ها سووته‌مه‌نيێ

باسنيوز:

پاڵاوگەیەک لە هەولێر توانای بەرهەمهێنانی رۆژانەی بۆ دوو ملیۆن لیتر بەنزین بەرز دەکاتەوە.

کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر بڵاوی کردەوە، کە کۆمپانیای (یۆپی ھەنی وێڵ)ی ئەمریکی، کارەکانی بۆ بەرزکردنەوەی توانای بەرھەمھێنانی (پاڵاوگەی لاناز) کۆتایی پێ هێناوە. سەرۆکی لیژنەی وزه‌ و سامانە سروشتییه‌كانیش لە پەرلەمانی کوردستان رایدەگەیەنێت، توانای ئەو پاڵاوگەیە نزیکەی دوو ملیۆن لیتر بەنزین دەبێت لە رۆژێکدا.

لە راگەیەنراوێکی فەرمیدا، کونسوڵخانەی گشتیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە هەولێر ئاشکرای کرد، بە بەکارھێنانی پرۆسەی پلاتفۆرمی یەکەیی کۆمپانیای یۆپی، دەبێتە هۆی بەرزکردنەوەی توانای پاڵاوگەی لاناز بۆ بەرھەمھێنانی بەنزین بە کوالێتییەکی بەرز، کە ھەر ئەم ھەفتەیەش پاڵاوگەکە دەستی بە پاڵاوتنی بەنزین کردووە.

لای خۆشیانەوە، عەلی حەمەساڵح، سەرۆکی لیژنەی وزە و سامانە سروشتییەکان لە پەرلەمانی کوردستان، لە پەیجی تایبەتیی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی (فەیسبووک) ڕایگەیاندووە، کۆمپانیای (یۆپی هەنی وێڵ)ی ئەمریکی، کارەکانی پاڵاوگەی لانازی تەواو کردووە، کە ئێستا پاڵاوگەکە دەتوانێ ڕۆژانە بە بەرزترین کوالێتی نزیکەی (دوو ملیۆن لیتر بەنزین) بەرهەم بهێنێت.

عەلی حەمەساڵح، ئاماژەی بەوەش داوە، کە بڕیارە لە سێ ڕۆژی ئایندەدا، ئەو بڕە بەنزینە بە بازرگانی بخرێتە بازاڕەوە و پاڵاوگەکە بە زیادکردنی ئاشکرا دەیفرۆشێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێدانا سێ‌ نمرەيان ب قوتابیێن پۆلا 12ێ هاته‌ راگرتن

Lalish Duhok

وەزارەتا كار و كاروبارێن كۆمەلایەتی: مووچێ کەسانێن خودان پێتڤيێن تایبەت زێده‌ دكت

Lalish Duhok

هەرێما كوردستانێ خۆشحالە ب راپۆرتا سالانەيا ئازادى يا ئایينی ل جیهانێ دا

Lalish Duhok