سه‌رۆك نێچیرڤان بارزانى حزبێن هه‌رێمێ و ئیراقێ داخواز كرنه سه‌رۆكاتیا هه‌رێمێ
باسنيوز:
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له راگه‌یه‌ندراوێكدا لایه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان بانگهێشتی هه‌ولێر ده‌كات، تا بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆیه‌كی راسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن.
ئه‌مڕۆ 31/7/2022، نێچیرڤان بارزانی ، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، په‌یامێكی بڵاو كرده‌وه و تێیدا هاتووه: “به نيگهرانييهكى قووڵه‌وه له دۆخى سياسيى عێراق و پێشهاته‌كانى دهڕوانين، داوا له لايه‌نه سياسييه ناكۆكه‌كان ده‌كه‌ين ئه‌وپه‌ڕى دان به خۆيان‌دا بگرن و بۆ چارسه‌ركردنى كێشه‌كان گفتوگۆى راسته‌وخۆ ده‌ستپێبكه‌ن. له‌م دۆخه ههستيارهدا ئاڵۆزبوونى زياترى دۆخه‌كه، ئاشتيى كۆمه‌ڵايه‌تى و ئاسايش و سهقامگيريى وڵات ده‌خاته مهترسييهوه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی په‌یامه‌كه‌یدا، پشتگیری له خۆپێشاندنی ئاشتیانه ده‌كات و هاوكات جه‌خت له پاراستنی دامه‌زراوه‌كانیش ده‌كاته‌وه و ده‌ڵێ: ” له كاتێكدا رێز له خواستى خۆپيشاندانى ئاشتيانه‌ى جه‌ماوه‌ر ده‌گرين، جه‌خت له پاراستنى دامه‌زراوه‌كانى ده‌وڵه‌ت و ئاسايش و سه‌ر و ماڵى هاووڵاتيان و كارمه‌ندانى ده‌وڵه‌ت دهكهينهوه”.
له په‌یامه‌كه‌یدا نێچیرڤان بارزان، داوای به‌رپرسیاریه‌تی هاوبه‌ش له لایه‌نه‌كان ده‌كات و ئاماژه‌ی پێداوه كه “گه‌لى عێراق شايه‌نى باشتره له ئێستا و داهاتوو، كه ئه‌رك و بهرپرسياريهتيى هاوبه‌شى هه‌موو هێز و لايه‌نه‌كانه پێكه‌وه عێراق له‌م دۆخه هه‌ستيار و مه‌ترسيداره ده‌رباز بكه‌ن”.
نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌ووه‌ته‌وه، “هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه به‌شێك ده‌بێت له چاره‌سه‌ر، بۆيه لايه‌نه سياسييه په‌يوه‌نداره‌كانى عێراق بانگهێشت ده‌كه‌ين، بێن له هه‌ولێرى پايته‌ختى دووه‌ميان ده‌ست به گفتوگۆيه‌كى كراوه‌ى كۆكه‌ره‌وه بكه‌ن و له سه‌ر بنه‌ماى بهرژهوهندييه باڵاكانى وڵات بگه‌نه لێكتێگه‌يشتن و رێككه‌وتن. هيچ كێشهيهك نييه به گفتوگۆ چاره‌سه‌ر نه‌كرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
