داوى پێلا گه‌رمێ دێ عێراقێ ڤه‌گرت
وشه:
به‌رپرسێك له ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق ڕای گه‌یاند، “پێشبینی ده‌كه‌ین ئه‌م هه‌فته‌یه كۆتا شه‌پۆلی گه‌رما ڕوو له عێراق بكات و بۆ ماوه‌ی 10 ڕۆژ به جێگیری ده‌مێنێته‌وه، دواتر پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه”.
پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه 42 بۆ 39 پله
ئه‌مڕۆ شه‌موو 13ی ئاب، عامر جابری به‌ڕێوه‌به‌ری ڕاگه‌یاندنی ده‌سته‌ی گشتی كه‌شناسی و بوومه‌له‌رزه‌زانی عێراق، به “وشه”ی ڕاگه‌یاند، “پێشبینی ده‌كه‌ین ڕۆژی چوارشه‌م 17ی ئاب، كۆتا شه‌پۆلی گه‌رما ڕوو له عێراق بكات و پله‌كانی گه‌رما تا 46 پله به‌رز ده‌بێته‌وه، ڕۆژی هه‌ینی كۆتا ڕۆژی گه‌رمای ئه‌مساڵ ده‌بێت كه ده‌گاته 48 پله”.
زیاتر گوتی، “ئه‌مساڵ گه‌رمایه‌كی زۆر ڕووی له عێراق كرد كه پێش 20 ساڵیش گه‌رمای وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیبوو، هاوكات له دوای 27ی ئابه‌وه پله‌كانی گه‌رما نزم ده‌بنه‌وه و ده‌گه‌نه 42 بۆ 39 پله”.
ئه‌وه له كاتێكدایه له هه‌فته‌ی ڕابردوویشدا زۆربه‌ی شاره‌كانی كوردستان و عێراق، خۆڵبارینێكی كه‌م گرتیه‌وه و پله‌كانی گه‌رما دابه‌زین، له هه‌مان كاتدا بایه‌كی توندیشی له‌گه‌ڵ بوو، بۆیه خۆڵبارینه‌كه زووتر له‌وه‌ی چاوه‌ڕان ده‌كرا نه‌ما.
به‌پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شناسیی كوردستانیش، بۆ سبه‌ی پێشبینی ده‌كرێت له هه‌ولێر 44 پله تۆمار بكرێت، له سلێمانی 44 پله تۆمار بكرێت، له دهۆك 42 و له كه‌ركووك 45 پله تۆمار بكرێت.
تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی
