شبكة لالش الاعلامية

لە دهۆک کارەبای نیشتمانی دەبێتە کارت و 24 کاژێری

لە دهۆک کارەبای نیشتمانی دەبێتە کارت و 24 کاژێری

تۆرا لالش :رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک رایدەگەیێنێت، لە بەشێکی ناوبازاڕی شارەکە سیستمێکی نوێی پێدانی کارەبا دانراوە کە ئەویش لەڕێگەی کارتەوەیە بۆ ئەوەی کارەبای 24 کاژێری بە هاوبەشان بدرێت. دەشڵێت، هاوبەشانی کارەبا لەڕێگەی کارتەوە پارەی کارەباکەیان دەدەن.
شاکر مەحموود، بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: “حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی 300 ملیۆن دۆلاری لە سیستمی سمارتمیتەردا خەرج کردووە کە پێوەری زیرەک بەشێکیەتی.” گوتیشی، لەو سیستمەدا شێوازی پارەدانی پێشوەختەی تێدایە کە دەبێت لەڕێگەی کارتەوە کارەبا بکڕیت، ئیتر پسووڵەی کارەبا نامێنێت و لە قۆناخی یەکەمدا لە بازاڕی دهۆکەوە دەستیان پێکردووە. 
بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک باسی لەوە کرد: “ئەم شێوازەی کارەبا لەڕێگەی کارتەوە سێ رۆژە کەوتووەتە کار و نزیکەی 4426 هاوبەشمان سوود لەو شێوازە 24 کاژێرییە وەردەگرن.”
ئەو ئامێرە کە بە کۆدەکانی کارتەکە پڕ دەکرێتەوە، بەهاکەی 12 دۆلارە و حکومەت بە خۆڕایی دەیداتە خەڵکی. هاوبەش لە رێگەی ئەو ئامێرەوە دەزانێت چەندە کارەبای بەکارهێناوە و چەندی ماوە.
شاکر مەحموود ئاماژەی بەوە دا، ئێستا لە دهۆک نزیکەی 90٪ی سیستمی سمارتمیتەر تەواو بووە و گوتی: “زۆر سوودمان لێی بینیوە و قورسایی سەر تۆڕەکانمان لە 45٪ـەوە بۆ نزیکەی 32٪ کەم بووەتەوە.”
بە گوتەی بەڕێوەبەری گشتیی کارەبای پارێزگای دهۆک، سوودی ئەم شێوازە ئەوەیە کە هاووڵاتی 24 کاژێر کارەبای دەبێت، پێویستی بە موەلیدە نابێت، دەستبەجێ پارەکەی دەدات و پێویستی بە پسووڵە نابێت و یەک پارەی کارەبا دەدات، هەروەها بارگرانیی سەر وێستگەکانیش کەم دەبێتەوە.
س.س

 

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

په‌یڤدارێ پارتى: مه‌ هێلێن سۆر بۆ ئه‌نجامدانا دانوستاندنان ل گه‌ل چ لایه‌نان نینن

Lalish Duhok

ئەڤرۆ شاندەکێ ھەرێمێ لسەر پرسا ریفراندۆمێ دێ سەرەدانا بەغدا کەت

Lalish Duhok

حەیدەر عەبادی پەیوەندیه‌كا تێلەفۆنی لگەل سەرۆک بارزانی ئەنجام دا

Lalish Duhok