شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كات

نێچیرڤان بارزانى سه‌ردانى به‌ریتانیا ده‌كات

باسنيوز :

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فه‌رمیی حكوومه‌تى به‌ریتانیا، سه‌ردانى وڵاته‌كه‌ ده‌كات.

ئەمڕۆ یەکشەممە 18/9/2022، نێچیرڤان بارزانى، سەرۆکى هەرێمى کوردستان، لەسەر بانگهێشتى فەرمیى حکوومه‌تی به‌ریتانیا، بۆ بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژن ئێلێزابێسى دووەم، ده‌گاته‌ لەندەنى پایتەختى بەریتانیا.

لەم سەردانەیدا نێچیرڤان بارزانى له‌گه‌ڵ سه‌رکرده‌ و ڕێبەرانى وڵاتانى جیهان، بەشدارى لە ڕێوڕەسمى ماڵئاواییکردن له‌ شاژنى کۆچکردووى شانشینى یەکگرتوودا دەکات، لە ماوەى دوو ڕۆژى ڕێورەسمەکەدا ئامادەى کۆڕ و کۆبوونەوەکانى ئەو بۆنە فه‌رمییە دەبێت.

س.س

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

به‌هايێ بەرمیله‌كا پترۆلێ نەوت ل بازارێن هەرێما کوردستانێ بۆ 175 هەزار دیناران بلندبوويه‌  

Lalish Duhok

په‌یاما مه‌سرور بارزانی ب هه‌لكه‌فتا سالیادا بریارا 688 یا نه‌ته‌وه‌یێن ئێكگرتی.

Lalish Duhok

به‌غدا.. دو په‌قینان ب ده‌هان كه‌س كرنه‌ قوربانی

Lalish Duhok