شبكة لالش الاعلامية

كەشوهەوایەكێ بارانى ب رێڤەیە

كەشوهەوایەكێ بارانى ب رێڤەیە

وشه‌:

بەپێی نەخشەكانی كەشوهەوا لە ماوەی چەند رۆژی داهاتوودا كەشوهەوایەكی باراناوی روو لە زۆرینەی ناوچەكانی عێراق دەكات، بەشێوەیەكی پچڕ پچڕ بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت.

واسق سەلامی، پێشبینیكاری كەشناسی دەڵێت، دوای كەمتر لە چوار رۆژی داهاتوو، كەشوهەوایەكی بارانی بەخوڕ روو لە زۆرینەی شارەكانی عێراق دەكات، پێشبینی دەكرێت شەپۆلەكە دوو هەفتەی داهاتوو بخایەنێت بە سێ وەجبە.

روونی كردەوە، وادەی هاتنی شەپۆلەكە سێ رۆژی تر تێپەڕ ناكات و سێ حاڵەتی دابارینی دوای یەك لەخۆ دەگرێت لە ماوەی ئەم مانگەدا، یەكەمیان لە 7 بۆ 9ی تشرینی یەكەم و دووەم 12 بۆ 14ی تشرینی یەكەم و سێیەم لە 15 بۆ 17ی تشرینی یەكەم.

بەپێی قسەی ئەو پێشبینیكارە كەشێكی باراناوی لە ئێوارەی دووشەمی داهاتووەوە كاریگەری لەسەر زۆرینەی ناوچەكانی عێراق دەردەكەوێت، لە باكوری رۆژئاوا دەست پێ دەكات و بەرەو تەواوی ناوچەكانیتر دەچێت و بارنەكەیشی لە توندی جیاواز دەبێت.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب هه‌لكه‌فتا سەرێ سالا نوو دوو رۆژ بێنڤه‌دان ل هه‌رێما كوردستانێ هاتنه‌ راگه‌هاندن 

Lalish Duhok

ئەزموونێن رێزا 12ێ ئامادەیی دەست پێ کرن

Lalish Duhok

وه‌زیرێ ده‌رڤه‌يا ئه‌لمانیا دێ سه‌ره‌دانا هه‌ولێرێ كت

Lalish Duhok