شبكة لالش الاعلامية

کونسوڵێ گشتی يێ تورکیا:چوو جاران هاريکاریێن حکومەت و خەلکێ هەرێما کوردستانێ ژبیرناکەین

کونسوڵێ گشتی يێ تورکیا:چوو جاران هاريکاریێن حکومەت و خەلکێ هەرێما کوردستانێ ژبیرناکەین
K24 – هه‌ولێر:

کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان ستایشی هاوسۆزی و به‌هاناوه‌چوونی لێقه‌وماوانی بوومه‌له‌رزه‌ به‌هێزه‌كه‌ی وڵاته‌كه‌ی ده‌كات و رایگه‌یاند، هەرگیز هاوکارییەکانی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان لەبیرناکەن.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ (19ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023)، محەممەد مەولود یاقوت، کونسوڵی گشتی تورکیا لە هەرێمی کوردستان لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ کوردستان24 کە ئەمشەو کاتژمێر (9:30) بە کاتی هەولێر بڵاودەکرێتەوە رایگه‌یاند، حکومەتی هەرێمی کوردستان هەر لە سەرەتای بوومەلەرزەكه‌وە هاوکاری وڵاتەکەیانی کردووە و هەرگیزیش هاوکارییەکانی حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان لەبیرناکەن.

کونسوڵی گشتی تورکیا لە هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌، هاوکارییەکانی خەڵکی هەرێمی کوردستان و نوێژی بە کۆمەڵی مردوو بۆ قوربانیانی بوومەلەرزە، لەلای ئەوان جێگەی پێزانینە و خەڵکی تورکیاش بە وەفان و هەرگیزی ئەمە لەبیرناکەن.

رۆژی (6ـی شوبات/فێبرایه‌ری 2023) بوومه‌له‌رزه‌یه‌كی به‌هێز به‌گوڕی 7.8 پله‌ی رێخته‌ر باكووری كوردستان و توركیای هه‌ژاند و به‌گوێره‌ی دوایین ئاماری ئافاد، زیاتر له‌ 40 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ستدا.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

هەولێر و بەغدا ده‌ربارەی ئاوارێن مووسلێ رێککەفتن

Lalish Duhok

نێچیرڤان بارزانی پڕۆژه‌یێ ئاڤا ئامێدیێ ڤه‌كر

Lalish Duhok

بریتانیا: هه‌ولێر و به‌غدا پشتی هه‌لبژارتنان دێ گۆتوبێژان لدۆر كه‌ركووكێ كه‌ن

Lalish Duhok