شبكة لالش الاعلامية

سوپايێ ئەمریکا: ل هه‌يڤا ئابدا مه‌ 36 ئۆپەراسیۆن بۆ سەر داعش ل عێراقى وسووریايێ ئەنجامداينە

سوپايێ ئەمریکا: ل هه‌يڤا ئابدا مه‌ 36 ئۆپەراسیۆن بۆ سەر داعش ل عێراقى وسووریايێ ئەنجامداينە

رووداو دیجیتاڵ

فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، سوپای وڵاتەکەی، هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 36 ئۆپەراسیۆنیان بۆسەر پێگە و ئەندامانی داعش ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 7 چەکداری داعش کوژراون و 25ی دیکە برینداربوون.

رۆژی 8-9-2023 فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا، کە بەشێکی زۆری چالاکی و ئەرکەکانی لە رۆژهەڵاتی نێوەڕاستدایە، راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا ئاماژە بەوە دراوە، سوپای ئەمریکا، هێزەکانی دیکەی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش و هاوبەشەکانیان لە مانگی ئابدا 28 ئۆپەراسیۆنیان لە باشووری کوردستان و عێراق ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا 6 ئەندامی داعش کوژراون و 18ی دیکە دەستگیرکراون.

ئەوەی کە پەیوەندی بە رۆژئاوای کوردستان و سووریاوە هەیە، فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا دەڵێت، 8 ئۆپەراسیۆنیان بە هاوبەشی لەگەڵ هاوبەشەکانیان ئەنجامداوە و لەو ئۆپەراسیۆنانەدا ئەندامێکی داعش کوژراوە و 7ی دیکە دەستگیرکراون.

هێزەکانی پێشمەرگە، هێزەکانی سووریای دیموکرات- هەسەدە و سوپای عێراق، ئەو سێ هاوبەشەن هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی دژی داعش لە باشووری کوردستان، رۆژئاوای کوردستان، عێراق و سووریا کاریان لەگەڵ دەکەن بۆ نەهێشتنی هەڕەشەکانی داعش.

ژەنەڕاڵ مایکڵ کوریلا، فەرماندەی گشتیی فەرماندەیی ناوەندی سوپای ئەمریکا لەو بارەوە دەڵێت، “سەرنجی هاوبەشیمان لەگەڵ هێزە ئەمنییەکانی عێراق و هێزەکانی سووریای دیموکرات لەسەر تێکشکاندنی داعش و نەهێشتنی هەڕەشەی ئەو رێکخراوەیە”.

مایکڵ کوریلا ئاماژە بەوە دەکات کە لەگەڵ هاوبەشەکانیان بەردەوام دەبن لە رووبەڕووبوونەوەی هەڕەشەکانی داعش بۆ ئەوەی سەقامگیری بۆ عێراق و سووریا دابین بکەن.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

مه‌سروور بارزانى و ئه‌حمه‌د ئه‌لجه‌ربا: د هه‌ڤراینه‌ ل سه‌ر رێزگرتنێ ل مافێن گه‌لێ كورد ل سووریا

Lalish Duhok

میرێ ئێزدیان: بۆ به‌رژه‌وه‌ندییا كوردستانێ كۆمببن و ڕێكبكه‌ڤن

Lalish Duhok

پشكا هه‌رێما كوردستانێ ل كۆمسيۆنا هه‌لبژارتنێن عيراقێ هاته‌ دياركرن

Lalish Duhok