شبكة لالش الاعلامية

ڕێڤه‌به‌را فڕۆکەخانەيا هەولێرێ:رۆژانە مه‌ ٦٥گەشت ل گەڵ وه‌ڵاتان ھەنه‌

ڕێڤه‌به‌را فڕۆکەخانەيا هەولێرێ:رۆژانە مه‌ ٦٥ گەشت ل گەڵ وه‌ڵاتان ھەنه‌
هەولێر_KDP.info_

بەڕێوەبەری فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر دەڵێ: بۆ یەکەم جار گەشتەکانمان لەگەڵ ئەبوزەبی دەستپێدەکەین و هەفتانە دوو گەشت ئەنجام دەدرێت، هەوڵدەدەین گەشت لەگەڵ وڵاتی دیکە بکرێتەوە.

ئەحمەد هۆشیار ، بەڕێوەبەری فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: بۆ یەکەم جارە گەشتی ئاسمانی نێوان هەولێر و ئەبوزەبی دەستپێدەکات و هەفتانە دوو گەشت ئەنجامدەدرێت، پێشتر تەنیا فلای دوبەی هەبوو لەگەڵ ئیمارات، بۆیە ئێستا دووشەممە و هەینی گەشتمان لەگەڵ ئەبو زەبیش دەبێت .

ئەحمەد هۆشیار گوتیشی: ئێستا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر رۆژانە 65 گەشتمان لەگەڵ وڵاتان هەیە، بەراورد بە وەرزی هاوین کەمی کردووە، ئەویش بە هۆی هاتنی وەرزی زستان و کرانەوەی قوتابخانەکان، بۆیە بەشێوەیەکی گشتی گەشت کەم دەبێتەوە، بەڵام گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتان بەردەوامن.

گوتیشی: ئەمساڵ هاتوچۆی گەشتیاری لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر بەراورد بە ساڵی ڕابردوو زیادیکردووە و مانگی 12ش ئاماری کۆتایی ڕادەگەیەنین، بۆیە ئێستا هەوڵ دەدەین گەشتەکانمان لەگەڵ وڵاتانی دیکەش زیاد بکەین.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل سنوورێ پارێزگه‌ها دھۆکێ سێ گەنج ل ئاڤا رووبارى دا خه‌ندقين

Lalish Duhok

بەغدا.. ئەفسەره‌ك ب توهمه‌تا دزینا 100 ملیار دینارا هاته‌ ده‌سته‌سه‌ركرن

Lalish Duhok

بەغدا گازێ و نەفتا سپی بۆ هەرێما كوردستانێ دهنێرت

Lalish Duhok