شبكة لالش الاعلامية

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ: هەڵبژارتنێن هەرێما کوردستانێ ل ده‌مێ خۆ دا دێ ئێنه‌ كرن  

کۆمیسیۆنا هەڵبژارتنێن عێراقێ: هەڵبژارتنێن هەرێما کوردستانێ ل ده‌مێ خۆ دا دێ ئێنه‌ كرن  
رووداو دیجیتاڵ

بەرپرسێکی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق دەڵێت، مانگی داهاتوو دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی حیزب، هاوپەیمانی و بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان. دەشڵێت، “هیچ دەرفەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نەماوە.”

رۆژی دووشەممە، 09-10-2023، عیماد جەمیل، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانیى کۆمیسیۆنى باڵاى سەربەخۆى ھەڵبژاردنەکانى عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، “1ـی تشرینی دووەمی 2023 دەست دەکرێت بە تۆمارکردنی حیزب، هاوپەیمانی و بەربژێران بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان.”

بە گوتەی عیماد جەمیل، کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکانی عێراق خشتەی کارکردنی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانی تەواو کردووە و لە کۆبوونەوەی ئەم هەفتەیدا پەسندی دەکات.

لەبارەی ئەگەری دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان، سەرۆکى تیمى رۆژنامەڤانى کۆمیسیۆنى عێراق دەڵێت، “تاوەکو ئێستا کەسانێک هەن کە دەڵێن هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش دوادەخرێت، بەڵام هیچ شتێکی لەو شێوەیە نییە و ئێمە کاری خۆمان دەکەین. هیچ دەرفەتێک بۆ دواخستنی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نییە، چونکە نووسراوی فەرمی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستانمان لەبەردەستە و کار لەسەر ئەوە دەکەین.”

عیماد جەمیل گوتیشی، “تۆماری دەنگدەرانمان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان نوێ کردووەتەوە و لە 10ـی ئەم مانگە بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ لەدایکبووانی 2006ـیش دەرگای خۆتۆمارکردن دەکرێتەوە و دوای ئەوە راستەوخۆ دەست بە تۆمارکردنی حیزب و هاوپەیمانێتییەکان دەکرێت.”

بڕیاربوو هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان 01-10-2022 بکرێت، بەڵام بەهۆی رێکنەکەوتنی لایەنە سیاسییەکانەوە لەبارەی شێوازی هەڵبژاردن و هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن نەتوانرا لەو رۆژەدا بکرێت.

دڵشاد شەهاب، گوتەبێژی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی 03-08-2023 لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەڤانیدا رایگەیاند، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان رۆژی 25-02-2024ی وەکو رۆژی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دیاریکرد، ئەوەش دوای راوێژ و گفتوگۆ لەگەڵ سەرجەم لایەنە سیاسییەکانی هەرێمی کوردستان.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

تورکیا مانا هێزێن خۆ ل هەرێما کوردستانێ و رۆژئاڤایێ کوردستانێ بۆ دو سالێن دی درێژکر

Lalish Duhok

بەغدا دەمێ وەرگرتنا گەنمێ جوتیارێن هەرێمێ درێژکر

Lalish Duhok

مەسرور بارزانی: حکومەت يا رژده‌ لسەر پرۆسا چاکسازيێ و رووبڕووبوونا گەندەليێ

Lalish Duhok