شبكة لالش الاعلامية

ب ئاماده‌بوونا مه‌سرور بارزانی نه‌هه‌مين كۆنگرێ ئێكه‌تيا ئافره‌تێن كوردستانێ هاته‌ گێڕان 

ب ئاماده‌بوونا مه‌سرور بارزانی نه‌هه‌مين كۆنگرێ ئێكه‌تيا ئافره‌تێن كوردستانێ هاته‌ گێڕان 

باسنيوز:

ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌‌ 21ی 12ی 2023، به‌ ئاماده‌بوونی مه‌سرور بارزانی جێگری سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان له‌ هه‌ولێر نۆیه‌مین كۆنگره‌ی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان ده‌ستی پێ كرد و ئه‌و گۆنگره‌یه‌ دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت.

كۆنگره‌كه‌ له‌ژێر دروشمی (هێز و توانای ئافره‌ت بناغه‌ی ئاشتی و ئابورییه‌) به‌ڕێوه‌ ده‌چێ و له‌ كۆنگره‌كه‌دا ده‌سته‌ی سكرتاریه‌تی یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان هه‌ڵده‌بژێردرێت دوای كۆنگره‌كه‌ ده‌سته‌ی سكرتارییه‌ت، سكرتێری یه‌كێتیی ئافره‌تانی هه‌ڵده‌بژێرن و كۆنگرنگه‌ دوو ڕۆژ به‌رده‌وام ده‌بێت.

یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان 71 ساڵ پێش ئێستا دامه‌زراوه‌ و ئه‌مڕۆ نۆیه‌مین كۆنگره‌ی خۆی ده‌به‌ستێت.

یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان فه‌رمانی ڕابه‌ری شۆرشی ڕزگاریخوازی گه‌لی كوردستان (بارزانی نه‌مر) و له‌ژێر سایه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستاندا به‌ هه‌وڵ و كۆششی ده‌سته‌یه‌ك له‌ ئافره‌تانی ئازا یه‌كێتیی ئافره‌تانی كوردستان دامه‌زرا و بوو به‌ پێشه‌نگ و بناغه‌ی بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تانی كوردستان.

كۆنگرەی یەكەم، لە ڕێكەوتی ٢٥/٩/١٩٧٠ لە شاری بەغدا، بە ئامادەبوونی نوێنەرانی پارێزگاكانی (دهۆك، نەینەوا، كەركووك، سلێمانی، خانەقین) بە هاوبەشی لەگەڵ (اتحاد نساْء العراق) ئەنجام داوە، بەڵام لەبەرئەوەی ئامانجەكانی هەردوو رێكخراوەكە وەكوو یەك نەبوون، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان پاشەكشەی كردوە و لە ڕێكەوتی ١٨/٤/١٩٧١ هەر لە بەغدا كۆنگرەی دووەمی بەستووە و چەندین بڕیار و ڕاسپاردەی گرنگی بۆ ئەوكاتی بارودۆخی كوردستان دەركردوە كە (زەكیە ئیسماعیل حەقی) دووبارە بە سكرتێری ڕێكخراوەكە هەڵبژێردراوەتەوە.

-كۆنگرەی سێیەم: لە ڕێكەوتی ٢٩/٤/١٩٧٢ لە پیرمام بەستراوە و بۆ جارێكی دیكە (زەكیە ئیسماعیل حەقی ) بە سكرتێر هەڵبژێردراوەتەوە.

-یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە نێوان ساڵانی ١٩٧٥ تاوەكوو ١٩٩١ لە هەندەران دەستەیەكی پێكهێناوە بۆ ڕێكخستنی ئافرەتان و ڕاپەڕاندنی كاروبارەكانی رێكخراوەكە لە ئاوارەيیدا.

– كۆنگرەی چوارەم: لە ٣٠/٧/١٩٩٧ لە شاری هەولێر لە ژێر دروشمی (ئاشتی -یەكسانی- پەرەپێدان ) بەستراوە و لەم كۆنگرەیەدا نوێنەری لقەكانی (دهۆك، هەولێر، كەركووك، سلێمانی، رانیە، سۆران، ئاكرێ‌، هەڵەبجە و ڕێكخستنەكانی دەرەوەی وڵات) بەشداريیان تیادا كردوە و (شیرین ئامێدی) بە سكرتێری یەكێتییەكە هەڵبژێردراوە.

– كۆنگرەی پێنجەم : لە ٣٠/١٠/٢٠٠١ لە شاری هەولێر لە ژێر دروشمی (بە ئازادی و یەكسانی ئافرەت كۆمەڵگایەكی پێشكەوتوو و بەختیار بونیاد دەنێین) كۆنگرەی پێنجەم بەستراوە، كە تیایدا پەیڕە و پرۆگرامی نوێ‌ دارێژرا و لە لایەن ئەندامانی كۆنگرەوە سەركردایەتیيەكی نوێ‌ بۆ یەكێتی ئافرەتان هەڵبژێردرا، دووبارە شیرین ئامێدی هەڵبژێردراوەتەوە بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان.

-كۆنگرەی شەشەم: یەكێتی ئافرەتانی كوردستان لە رێكەوتی ١٤/٣/٢٠٠٧ بە ئامادەبوونی ( ١٧٥) ئەندام، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانیان دەكرد لە سەرجەم شار و شارۆچكەكانی كوردستان كۆنگرەی شەشەمی خۆی لە ژێر دروشمی ( پەرەپێدانی تواناكانی ئافرەت لە پێناو بنیاتنانی كۆمەڵگایەكی یەكسان ) لە شاری هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان ساز كردوە، كە تیایدا د.كوردستان موكریانی بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتان هەڵبژێردراوە.

– كۆنگرەی حەوتەم: لە ٥/٨/٢٠١٠ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی ( ٢٠٨ ) ئەندامی كۆنگرە، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانیان دەكرد، لە ژێر دروشمی ( بەرەو كۆمەڵگایەكی مەدەنی و ئایندەیەكی پرشنگدارتر) ئەنجام دراوە كە تیادا ( د.ڤیان سلێمان حاجی) بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردرا.

-کۆنگرەی هەشتەم لەرێکەوتی ٤/٩/٢٠١٨ لە هۆڵی شەهید سەعد عەبدوڵا لە هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان بە ئامادەبوونی (١٦٦) ئەندامی كۆنگرە، كە نوێنەرایەتی سەرجەم ئەندامانی یەكێتی ئافرەتانی كوردستانیان دەكرد، لە ژێر دروشمی (تواناسازی ئافرەت، جڤاكێكی پێشكەوتوو) ئەنجام داوە، كە تیایدا دووبارە ( د.ڤیان سلێمان حاجی) بە سكرتێری یەكێتی ئافرەتانی كوردستان هەڵبژێردراوەتەوە.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

بەشه‌ك ژ پەرلەمانتارێن شیعەيان دژایەتیيا ڕێککەفتنا هەولێر و بەغدا دکن

Lalish Duhok

پارتی لگەل ئێکه‌تى و گۆران دێ كۆم بت 

Lalish Duhok

گه‌شتیاره‌كى ئه‌ره‌ب دئاڤا دووكان دا خه‌ندقى

Lalish Duhok