شبكة لالش الاعلامية

ب بڕیارا مەسرور بارزانی دەرفەتێن کارى ب ڕێژەيا75% بۆ وه‌ڵاتیێن هەرێمێ دێ ئێته‌ ڕه‌خساندن  

ب بڕیارا مەسرور بارزانی دەرفەتێن کارى ب ڕێژەيا75% بۆ وه‌ڵاتیێن هەرێمێ دێ ئێته‌ ڕه‌خساندن  
K24- هەولێر :

لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، دەرفەتی کار بە رێژەی 75٪ بۆ هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان لە کەرتی تایبەت و دەستەبەری کۆمەڵایەتی دەرەخسێندرێت، لەگەڵ دابینکردنی ئاسایشی کار.

ئەمڕۆ دووشەممە ( 25-ی کانوونی یەکەمی 2023)، پارێزگای هەولێر لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەسەر بڕیاری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی بۆ ڕەخساندنى دەرفەتى کار بە ڕێژەى لە 75% بۆ هاووڵاتییانى هەرێمى کوردستان لە کەرتى تایبەت و دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار، لەگەڵ نەفەوتانى مافەکانی کرێکاران و چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، بە سەرپەرشتى ئومێد خۆشناو، پارێزگارى هەولێر و د.عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکى فەرمانگەى هەماهەنگى و بەدواداچوونى حکومەتى هەرێم، لە دیوانى پارێزگای هەولێر، کۆبوونەوەی هاوبەشی لیژنەى باڵاى جێبەجێکردنى بڕیارى ژمارە (172) و فەرمانگە پەیوەندیدارەکان ئەنجامدرا.

بەپێی راگەیاندراوی پارێزگای هەولێر، لە کۆبوونەوەکەدا تیشک خراوەتە سەر میکانیزمى جێبەجێکردنى بڕیارى سەرۆکوەزیرانی هەرێمى کوردستان و بڕیارى ژمارە (172)ى سەرۆکایەتى ئەنجومەنى وەزیرانى هەرێمى کوردستان، لەگەڵ ڕێنماییە تایبەتیەکانى.

پارێزگای هەولێر ئاماژە بەوە دەکات، بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکەی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لایەنە پەیوەندیدارەکان ڕاسپێردران هاوکار و هەماهەنگى بەڕێوەبەرایەتى گشتیى دەستبەرى کۆمەڵایەتى بن لە سەرەتاى ساڵى نوێوە..

لە تەوەرێکى دیکەی کۆبوونەوەکەدا، دووپات لە پاراستنى مافى کرێکاران لە بوارەکانى پەیوەست بە پرۆسەى کارکردن و پاراستنى بەرژەوەندییەکانیان کرایەوە، هەروەها جەختکرایەوە لە سەر تەواوی فەرمانگە و دامەزارەوە و لایەنە پەیوەندیدارەکان پێویستە، بەردەوام بن لە چاودێریکردنى خاوەن کار و پڕۆژەکان، لەپێناو دەستەبەرى کۆمەڵایەتى و دابینکردنى ئاسایشى کار و نەفەوتانى مافى کرێکاران.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ب هه‌لكه‌فتا چلێ زڤستانێ شانده‌كێ بنگه‌هێ لالش سه‌ره‌دانا بابێ شێخ كر

Lalish Duhok

بارزانی بۆ شه‌رقولئه‌وسه‌ت: هه‌رده‌ما مالكی ڤه‌گه‌ڕیا ده‌ستهه‌لاتێ دێ سه‌رخوه‌بوونێ راگه‌هینم

Lalish Duhok

سه‌رۆك بارزانی: بۆ كۆچی دوایی شاژنه‌ ئه‌لیزابێس زۆر خه‌مبارم

Lalish Duhok