شبكة لالش الاعلامية

سه‌رۆكێ هه‌رێمێ سوپاسیيا فینله‌ندا دكه‌ت

سه‌رۆكێ هه‌رێمێ سوپاسیيا فینله‌ندا دكه‌ت

وشه‌:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، پێشوازیی له‌ ئانو سارێلا باڵوێزی فینله‌ندا له‌ عێراق كرد.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، له‌ كۆبوونه‌وه‌یه‌كدا هه‌ردوولا دووپاتیان له‌ خواستی دوولایه‌نه‌ بۆ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌شی فینله‌ندا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمی كوردستان له‌ بواره‌ جیاكاندا كرده‌وه‌، هه‌روه‌ها لەباره‌ی دۆخی سیاسی و ته‌ناهیی عێراق و گرنگیی پاراستنی ئارامی و سه‌قامگیریی وڵات، بیروڕایان گۆڕییه‌وه‌.

نێچیرڤان بارزانی، سوپاس و پێزانینی هه‌رێمی كوردستانی بۆ به‌شداریی فینله‌ندا له‌ هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشدا ده‌ربڕی، ستایشی پشتگیریی فینله‌ندای له‌ عێراق و هه‌رێمی كوردستان كرد بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆر، هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌ رۆڵی هێزه‌كانی فینله‌دا كرد كه‌ هێشتا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ئه‌ركدان.

كاریگه‌ری و لێكه‌وته‌كانی شه‌ڕ له‌ ئۆكراینا و دوایین پێشهاته‌كانی دۆخی ئاڵۆزی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و شه‌ڕ له‌ غه‌ززه‌ و چه‌ند پرسێكی دیكه‌ی جێی بایه‌خی هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكی تری كۆبوونه‌وه‌كه‌ بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

ل دەمەکێ نێزیک دێ 618 ملیار دینار بۆ هەرێمێ هێنە هنارتن

Lalish Duhok

بەرپرسه‌كێ پارتی ل شنگالێ: پارتی دێ سەرکەفتنه‌كا بەرچاڤ ل شنگالێ بدەستڤه‌ئينت 

Lalish Duhok

 ب هه‌لكه‌فتا 78 سالیا دامەزراندنا پارتی و ژدایکبوونا سەرۆک بارزانی، میر حازم به‌گ په‌یامه‌ك به‌لاڤكر

Lalish Duhok