شبكة لالش الاعلامية

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی ل كونسوڵی گشتیێ نوو يێ بریتانیا كر

نێچیرڤان بارزانی پێشوازی ل كونسوڵی گشتیێ نوو يێ بریتانیا كر

وشه‌:

نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له‌ دیدارێكدا له‌گه‌ڵ جه‌یمس گۆڵدمان كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیای له‌ هه‌رێمی كورستان، هه‌موو پشتگیرییه‌كی بۆ سه‌رخستنی ئه‌ركه‌كه‌ی ده‌ربڕی و خواستی هه‌رێمی كوردستانی بۆ بره‌ودان به‌ پێوه‌ندییه‌كان و فراوانكردنی هاریكاریی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ به‌ریتانیادا‌‌، دووپات كرده‌وه‌.

به‌گوێره‌ی‌ راگه‌یه‌نراوی‌ سه‌رۆكایه‌تیی‌ هه‌رێمی‌ كوردستان، گۆڵدمان خۆشحاڵیی خۆی به‌ ده‌ستبه‌كاربوونی وه‌ك كونسوڵی گشتیی نوێی به‌ریتانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان نیشان دا، هه‌روه‌ها دووپاتی كرده‌وه‌ كه‌ وڵاته‌كه‌ی له‌ پشتگیریی هه‌رێمی كوردستان به‌رده‌وام ده‌بێت و خوازیاره‌ له‌ هه‌موو بواره‌كاندا پێوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ هه‌رێمی كوردستان به‌ره‌وپێشه‌وه‌ ببات.

تاوتوێكردنی دۆخی گشتیی عێراق و هه‌رێمی كوردستان و ناوچه‌كه‌، ته‌وه‌رێكی تری‌ دیداره‌كه‌ بوو.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

وه‌زیرێ په‌روه‌رده‌یا هه‌رێمێ: مامۆستا ناهێنه‌ پله‌بلندكرن تا كێشه‌یا بودجه‌یێ چاره ‌نه‌بیت

Lalish Duhok

ئه‌ورۆپا.. خوه‌نیشاندان بۆ عه‌فرینێ هاتن كرن

Lalish Duhok

په‌يڤدارێ فراكسیۆنا پارتی: گۆڕانێ نه‌ڤێت په‌رله‌مان بێته‌ كاراكرن 

Lalish Duhok