شبكة لالش الاعلامية

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ لگەڵ شێخ محەممەد بن راشد کۆمبوو

سەرۆکێ حکومەتا هەرێما کوردستانێ لگەڵ شێخ محەممەد بن راشد کۆمبوو
K24 – هەولێر:

سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەگەڵ شێخ محەممەد بن راشد گفتوگۆیان لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2/14 سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان مەسرور بارزانی، لە شاری دوبەی، لەگەڵ شێخ محەممەد بن راشد ئال مەکتووم، جێگری سەرۆکی دەوڵەتی ئیمارات و سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیران و حاکمی میرنشینی دوبەی كۆبووەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا کە شێخ حەمدان بن محەممەد بن راشد جێنشینی دوبەی و مەکتووم بن محەممەد بن راشد جێگری یەکەمی حاکمی دوبەی و ژمارەیەکی دیکەی لە بەرپرسانی باڵای ئیمارات ئامادەی بوون، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان و ئیمارات کرا.

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامی دەوڵەتی ئیماراتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد .

لەلایەن خۆیەوە، شێخ محەممەد بن راشد، خۆشحاڵی خۆی بە بەشداری شاندی هەرێمی کوردستان لە لوتکەی جیهانیی حکومەتەکان لە دوبەی نیشاندا و ئامادەیی وڵاتەکەی بۆ برەودان بە پەیوەندی دوولایەنە لە بوارە جۆراوجۆرەکاندا دەربڕی.

تُتاح هذه الصورة أيضا في: کوردی

___

پێکهاتێن كوردستانێ کەمپینه‌ك بۆ پشته‌ڤانيا ریفراندۆمێ راگەهاند

Lalish Duhok

كۆمیته‌یا ناڤه‌ندى: پارتى د كۆمبوونان دا گه‌ل لایه‌نێن سیاسى بۆ چاره‌كرنا كێشه‌یان دێ به‌رده‌وام بیت

Lalish Duhok

ئه‌ردۆغان: شانده‌كێ توركیا دێ سه‌ره‌دانا بارزانی كت

Lalish Duhok